523 کوردستان

وادەی تاقیكردنەوەی ئەو خوێندكارانە ئاشكرابوو كە تووشی كۆرۆنا بوون

09:21 - 24/09/2021

زەمەن-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ڕۆژی 30ی ئەیلول تاقیكردنەوەی تەواوكاری خولی دووەمی ئەو خوێندكارانەی پۆلی 12ی ئامادەییە كە بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا نەیانتوانی بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن.  


وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە رایگەیاندووە، رۆژی 30ی تاقیكردنەوەی تەواوكاری خوێندكارانی تووشبووی كۆرۆنایە و لە نوسراوەكەشدا چەند مەرجێك دانراوە، نابێت قوتابی\خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی كردبێت.  

 

لە كاتی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی 12ی ئامادەیی، شەپۆلێكی توندی كۆرۆنا هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەڵام ئامارێكی ورد لەبەردەستدا نییە كە چەند خوێندكاری ئەو قۆناغە تووشی كۆرۆنا بوون.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن