سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عیراق
جیهان
ڕاپۆرت
کوردستان
عیراق
جیهان
دیمانە
ئابوری
بیروڕا
تەندروستی
شیوازی ژیان
کولتوور
ئەرشیف
ماڵپەرە کوردیەکان
514
جیهان
خێزانێكی ئهفغانی داوای لێبوردنی ئهمریكایان قبوڵ نهكرد
12:07 - 19/09/2021
زهمهن_جیهانی
کەسوکاری ئەو دە کەسە مەدەنییەى کە حەوتیان منداڵ بوون و لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ کوژران، رایانگەیاند کە سەرەخۆشی و داوای لێبوردنی ئەمریکایان قبوڵ نەکردووە و داوایان کرد کە دەیانەوێت بۆ وڵاتێکی ئارام کۆچ بکەن.
دوای ئەوەی فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، جەنەڕاڵ فرانک ماکینز، رایگەیاند، تەواوی ئەو دە کەسەی کە کوژراون کەسانی مەدەنین و ئەندامی یەک خێزانن و داوای لێبوردنی کرد.
کەسوکاری قوربانییەکان ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکایان بە تاوانی جەنگ ناوبرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە واز لەو رووداوە نەھێنن و لە بەردەم دادگایەکی سەربەخۆیی نێودەوڵەتيدا لێپرسینەوە لە بەرپرسانی رووداوەکە بکرێت.
ھێشتا داروپەردووی ئەو خانووەی کە ھێرشە ئاسمانییەکەی کراوەتە سەر و دەکەوێتە گەڕەکی ھۆجا بوغرا لە دووری سێ کیلۆمەترەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزایی لە کابوڵ، ھەڵنەگیراوە.
رۆمەل ئەحمەدی برای ئەندازیار و کارمەندی رێکخراوە ھاوکارییەکان زاماری ئەحمەدیی تەمەن ٤٣ ساڵان كە دەنگۆى داعشبوونى لێدەكرا و لە هێرشە ئاسمانييەكەدا كوژرا، ، ئەوەی راگەیاند کە سێ منداڵی لە ھێرشەکە گیانیان لەدەستداوە و ئەو کەسانەی دیکەش کە گیانیان لەدەستداوە برازا و خزمى دەبن و گوتی: "داوای لێبوردن کردنی ئەمریکا لە دوورەوە قبوڵ ناکەین. با لە نزیکەوە ببینن کە ئێمە تاوانبار نین. با پەیوەندیمان پێوە بکەن و قەرەبووی زیانەکانمان بکەنەوە. ئەمریکا پارەی خوێنمان بداتێ. ئێمە لە سەرەتاوە بێتاوانین".
ئەحمەدی، ئەوەشی راگەیاند کە بەھۆی ئەوەی ئەمریکا ئەوانی بە ئەندامبوون لە داعش تاوانبار کردووە، کراونەتە ئامانج و ھەرەشەیان لێدەکرێت و گوتی: "با ئەمریکا ئێمەش لێرەوە ببات".
محەمەد نەسیم لەلای خۆیەوە خاڵی زاماری ئەحمەدی، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە واز لە بەرپرسیاران نەھێنن و لێپرسینەوەیان لێبکەن و گوتی: "ئەمە تاوانێکی جەنگە، لێبوردنی تێدا نییە".
محەمەد نەسیم، جەختی لەوەش کردەوە کە پێشتریش گوتویانە کە ئەوان کەسی مەدەنین و پەیوەندییان بە ھیچ گرووپێکەوە نییە و گوتی: "قبوڵیان نەکرد. لە کۆتاییدا ئێوارەی رۆژی رابردوو لە رێگەی میدیاوە زانیمان، دۆستەکانمان پەیوەندییان پێوە کردین. ئەمریکا تاوانەکەی خۆی قبوڵ کردووە. ئیتر بە داواکردنی لێبوردن ئێمە ھیچ شتێکمان بەدەست ناکەوێت".
رۆژی رابردوو فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، فرانک ماکینز، رایگەیاند، تەواوی ئەو دە کەسەی کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکەی ٢٩ی ئابی ئەمریکا بۆسەر ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ لە ئەفغانستان، کوژراون کەسانی سڤیلن و بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە داوای لێبوردنی کرد.
سەرۆک ترامپ هۆشداری دەدات لە دوو دڵی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دانوستاندن
بەپەلە.. ئێران سەرکەوتنی راگەیاند
مەرجەکانی ئێران، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
قالیباف: ژێرخانی وزەی ناوچەکە وێران دەکەین
چهندین وڵات بههۆی بێ غازیهوه گهڕانهوه بۆ چاخی بەردین
ئەو سێ كەسە كێبون ئەمڕۆ ئێران لە سێدارەی دان؟
قەتەر ئێرانیەكانی لە وڵاتەکەی دەركرد
هیندستان هاوکاری پزیشکی بەپەلەی گەیاندە ئێران
حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع فرۆشتنی "مەشروب"ی بە پەرداغ قەدەغەكرد
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
پێشتر
سۆشیال میدیا
بیروڕا
سەردار پێنجوێنی
جەنگ و ئاشتی
مەلا فەرمان محەمەد
یەکتر تاوانبارکردن و خوپێوەگرتن!
هەندرێن شێخ راغب
هاك كردنی باراك
ئەحمەد هەورامی
تێروانینی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ کورد لەشەڕی ئێراندا و هەڵوێستی کورد !
رەووف محەمەد ئالانی
جەنگ و کاریگەریەکانی لەسەر پەروەردە
بڵند دلێر شاوەیس
هەرێمی کوردستان لە قۆناغە هەستیارەکاندا، هاوسەنگی و تێوەنەگلان لە ململانێی زلهێزەکان
عیماد ئهحمهد
لە قوتابخانەی مام جەلالەوە بۆ ستراتیژی ئایندە
د. محەمەد شوانی
خەونی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست :
ڕۆژنامەی زەمەن
وتاری هەفتانەی گۆڕان
زەمەنی ڕەمەزان
دایەلۆگی نێوان عێراق و ئەمریكا
رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
یەک ڕۆژ
یەک هەفتە
یەک مانگ
ئاماری بارانبارینی 100 شارو قەزاو ناحیەی 24 کاتژمێری رابردوو
مەترسی لافاو هەیە.. شەپۆلەكە سێ رۆژ دەخایەنێت
قالیباف: ژێرخانی وزەی ناوچەکە وێران دەکەین
هێرشکرایەسەر بارەگایەکی پێشمەرگە و قوربانی هەیە
کونسوڵی ئێران له ههولێر: خیانەتمان لێ کراوە
ئەو سێ كەسە كێبون ئەمڕۆ ئێران لە سێدارەی دان؟
بارانی بەلێزمە دەبارێت
بەپەلە.. بزانە ئەمڕۆ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەكرێت
کولتوور
شیعرێک بۆ دایکم و ھەموو دایکانی جیھان، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە!
شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد رەفیق سابیر لە سوێد کۆچی دواییکرد
نازناوی (قهڵهمی كوردستان پهروهر) بهخشرا به فارس نهورۆڵی
حەمە هاشم، پێشانگەی «بیرەوەرییەکانی بەرد»ی کردەوە
سینەمای کوردی ، فیلمی ئاوای گەرەکە!