ئه‌و شه‌ش زیندانیه‌ی به پێنووسێك تونێلێكیان هه‌ڵكه‌ندبوو ده‌ستگیركرانه‌وه
10:00 - 19/09/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
سوپای ئیسرائیل
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی دوایین زیندانییه فه‌له‌ستینیه
هه‌ڵاتووه‌كانی راگه‌یاند، كه 13 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌رێی هه‌ڵكه‌ندنی تونێل له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع
هه‌ڵاتبوون.
ئه‌مڕۆ
دوان له هه‌ڵاتووه‌كان به‌ناوه‌كانی مونازیل نه‌فیعات و ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی، كه
له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه
ده‌ستگیركراون.
ده‌سته‌ی
په‌خشی (كان)ی ئیسرائیلی له تویته‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاویكرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هه‌ڵاتووه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه.
له 6ی ئه‌م
مانگه، له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع شه‌ش زیندانی فه‌له‌ستینی له رێی هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێك
كه به‌پێنووس و هه‌ڵیانكه‌ندبوو هه‌ڵاتن، چوار رۆژ دوای ئه‌وه یه‌عقوب قادری و مه‌حمود
ئه‌لعاریزه له نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرانه‌وه، له 11ی مانگیش دوو راكردووی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرانه‌وه، یه‌كێك له‌وانه زه‌كه‌ریا زوبه‌یدییه، سه‌ركرده‌ی
پێشووی "كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا"ی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح.
