بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:57 - 15/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 15-9-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
چاو بکەرەوەو چاودێری دەورووبەرەکەت بکە، چونکە هەوڵدەدەن زیانت پێ بگەیەنن، کەسێکی سەرن ڕاکێشیت و لای دەورووبەرەکەت گرنگیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵبدە ڕاستی ئەو ڕووداوە بێزارکەرانە قبوڵ بکەیت کە ڕوودەدەن و کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، لە بڕیاردان پەلەمەکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
مەهێڵە کەس دەستوەرداتە کارەکەت، کاتی خۆش بەسەرببە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و پەلەمەکە لە بڕیاردانی هیچ شتێک.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بە دەرونێکی نا ئارامدا تێپەڕدەبیت، هەوڵبدە گەشێک بکەیت و لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە، پەیوەندییە خۆشەویستیەکەت زیانت پێدەگەیەنێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
داهاتوویەکی گەش چاوەڕێتە بۆ گەشتن بەمەش پێویستە چەند هەنگاوێکی قورس تێپەڕێنیت، لێکتێگەیشتنت بۆ خۆشەویستکەت فراوانتربکە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
تووشی قەلەقی بوویت و کەوتوویتەتە کێشەیەکی زور گەورەوە بەزوویی داوای هاوکاری لەهاوڕێکانت بکە، بەڕێگای تەندروست وەرزش بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەو بەڵێنانەی کە بەدەوروبەرەکەت داوە بەزوویی جێبەجێیانکە، دەکەویتە پەیوەندییەکی خۆشەویستی نوێوە، فشاری خوێنت بەرزدەبێەوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خیزانەکەت گرنگیت زۆر پێ دەدەن هەوڵبدە زویریان نەکەیت، کێشەیەکی ڕابردوو سەرهەڵدەداتەوە بەڵام زوو پەردەپۆشدەکرێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
تۆ لەسەرەتای ڕێگای کارکردنیت و سەرکەوتوو دەبیت، پەلە مەکە لە بڕیاردان لەسەر شتەکان، توشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەرپرسیارێتی سەرشانت کەمدەبێتەوەو تواناکانت زۆر دەبێت و ئامانجەکانت دەپێکیت، بیرکردنەوەت فراوانبکە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت ڕوونتر بدوێ.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەو کەسەی متمانەت پێی هەیە توشی گرفتێکت دەکات و بێ هیوا دەبیت لێی، بەردەوام لە خۆشەویستەکەت توڕە مەبە با لەدەستی نەدەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی پڕۆژەیەکەوە لەگەڵ هەندێک لە کۆمپانیاکانی بیانی چەند گەشتێک ئەنجامدەدەیت، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە توشی گرفت دەبیت.