کوردستان

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ برایه‌كی‌ خۆی‌ به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو

09:27 - 15/09/2021 41 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_سلێمانی

 


مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ برایه‌كی‌ خۆی‌ به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕووداوێكدا له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی‌ خۆیه‌وه‌ برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.


له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (405) و (31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.


پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement