ڤیدیۆ.. هانی لەسەر شەقام سەما دەکات
07:24 - 13/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند هانی موجتەهیدی لەسەر شەقام سەما دەکات.
لەڕێگەی ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند هانی موجتەهیدی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر شەقامێکی شاری هەولێر سەما دەکات و دەبێتە جێی سەرنجی بینەرانی.
وەک لەڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، هانی لەگەڵ گرووپێکی میوزیسیاندایە و گۆرانی بۆ خەڵکی شاری هەولێر دەڵێت.
هانی لەدایکبووی شاری سنەیە و لەساڵی 2000ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.