نۆ هۆنراوه و وه‌رگێڕانی تر‌ى گۆران له ديوانه‌كه‌يدا نه‌هاتوون
09:22 - 11/09/2021
ڕێبوار حه‌مه‌تۆفيق
له پێشه‌كى ديوانى گۆران‌دا (محه‌ممه‌دى مه‌لا كه‌ريم) ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كات كه هۆنراوه بڵاونه‌كراوه‌كانى گۆران زۆر كه‌من. چوار هۆنراوه نه‌بێت، هه‌رچى
ئه‌م پێى زانيبێت، كۆى كردوونه‌ته‌وه و پێشكه‌شى كردوون. مه‌به‌ستى له‌و چوار هۆنراوه‌يه،
(ده‌ره‌به‌گ، ڕه‌شه‌با، په‌يام بۆ حزب، سروودى گه‌ل)ـه.
ئه‌گه‌رچى ديوانه‌كه چه‌ند جارێك چاپ كرايه‌وه و لێره‌و له‌وێش، ئاماژه
به دۆزينه‌وه و ئاشكرابوونى چه‌ند هۆنراوه و وه‌رگێڕانێكى تر‌ى مامۆستا گۆران
كرا، به‌ڵام هێشتا ئه‌م به‌رهه‌مانه نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ناو ديوانه‌كه!؟(١) بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته (محه‌ممه‌دى مه‌لا كه‌ريم) له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت (له‌به‌ر
سانسۆركردنى، پێم باش نه‌بوو هۆنراوه‌ى "سروودى گه‌ل" بخه‌مه ديوانه‌كه‌وه.
به هۆنراوه‌كانى "گوڵباران" و "پياوى سه‌رزه‌وى" و ئه‌وه‌ى
"جون كيتس"م نه‌زانيوه، به‌ڵام تايبه‌ت به هۆنراوه‌كانى "مه‌وله‌وى"
و "ئه‌حمه‌دى خانى" زۆرتر ده‌چنه خانه‌ى لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕان به‌شێوه‌ى
سوار) ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ڕه‌نگه جگه له‌مانه، شاعير به‌رهه‌مى تريشى هه‌بووبێت.(٢)
هاوكاتى ئاماده‌كردنى به‌رگى سێيه‌مى (گۆران له ياده‌وه‌ريى هاوچه‌رخه‌كانيدا)،
هه‌واڵى ئه‌وه‌مان پێ گه‌يشت كه چاپێكى نوێترى ديوانى گۆران به‌ڕێوه‌يه، گه‌يشتبووين
به ساغكردنه‌وه و به‌راوردكردن و ده‌رخستنى مه‌به‌ست و ديوه شاراوه‌كانى پشت(سێ
هۆنراوه‌ى شاعير و شه‌ش هۆنراوه‌ى تريش كه گۆران كارى وه‌رگێڕانى بۆ كردبوون) و
هيچكاميان له ديوانه‌كه‌يدا نه‌هاتبوون، هه‌روه‌ها سێ هۆنراوه‌ى تريش كه له په‌راوێزدا
ئاماژه‌مان بۆ كردوون. وه‌ك ئاوڕدانه‌وه له‌م به‌رهه‌مانه و گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ
ديوانى گۆران، به پێويستمان زانى ده‌قى ئه‌م هۆنراوانه و سه‌رچاوه‌ى هاتنيان پێشكه‌ش بكه‌ين.
يه‌كه‌م: ئه‌و هۆنراوانه‌ى هى شاعير خۆيه‌تى:
١- په‌يام
بۆ حزب(٣)
ساڵ کەیە؟ هەزار و نۆسەد و چوار و سی
پزیسکێک لە ڕۆژی مێشکی مارکسی
بە دەستی برادەر (پڵنگی پێشەوا)
لە جەرگی تاریکیی عێراقا درەوشا
پزیسکی پیرۆزی ڕێی خەبات ڕووناککەر
تا ناو زنج، تا ئەشکەوت، وڵاتی دایە بەر
وا ئێستا ئەبینین بڵێسەی گڕی سوور
لە (ناوەند) هەڵئەسێ، بەرەو خوار، بەرەو ژوور
هەرچوار لای نیشتمان بە پڕشنگ ڕەنگ ئەکا
هەتا دێ بە دوژمن جێی ئارام تەنگ ئەکا!
ئەی حیزی شیوعیی عێراقیی بیست ساڵان
ئەی زامت لێ کرا و شێرانە نەتناڵان
ئای دوژمن، خۆی و کلک، ئای جاسووس، ئای ناپاک
نقانیان بێهوودە، کە پشتت بەن لە خاک!
بەڵام تۆ هەتا هات بەرهەمی خەباتت
زیاتر بوو بە مایەی شانازیی وڵاتت
وا ئێستا هەر هێزی نیشتمانپەروەرە
دووی ئاڵات کەوتووە و مل ئەنێ و عەسکەرە
پەیامی دڵسۆزیم پێشکەشە، ئەی ڕابەر
هەر بڕۆ، بێ وەستان، بمانبە هەتا سەر
بمانبە بە ڕێگای دڕکاوی و خوێنینا
بۆ ئینسان بێ خەبات، کوا مەعنا لە ژینا؟!
تاڵاوێ کە گیانی لەنین و ستالین
زۆریان چەشت، زۆر شەرمە، زۆرتری نەچێژین!
٢- پیرى
پیران (٤)
وەرزى پایزەو گەڵاڕێزانە
شيوەنى کۆچى پیرى پیرانە
شێخى نەبەزو ئازاى گەلى کورد
بۆ لاى کاک ئەحمەد گیانى پاکى برد
ڕەنجى فەرهاد بۆ دەزگاى کاکدا
تەقەلاى بۆ کورد بە نیازى پاکدا
گەورەى نەبەزو شێرى کوردانم
تاکە مەلیکى گشت کوردستانم
چاونەترسى جەنگ، پێشڕەوى هەمووان
بەورى پێکراوى بەردەقارەمان
بن‌و دڵنیا ئازیزەکەمان
ڕۆڵەى دڵسۆزى خاک و نیشتمان
ڕێگاى سەربەرزیت ئەبەد بەرنادەین
تا بە ئاواتى تۆى سەردار ئەگەین
٣- سروودى
گەل(٥)
گوللەى ناپاک، گوللەى نامەرد
ویستى سەوزیم بکا بە زەرد
ویستى ڕۆژى چواردەى تەمووز
ڕەش کاتەوە و بیکا بە گەرد
ویستى درەختى جەمهورى
ڕیشەکێش کا
دڵى گەلى وڵاتەکەم، خوار و ژوورى
پڕ لە ئێش کا
بەڵام گەل کەریمى ئەوێ
مایەى دڵخۆشیمى ئەوێ
ئەو ئارەقى ڕەشەى ڕشتم
گەشەى جمهوریمى ئەوێ
گەل ئەیەوێ هەر درێژ بێ
عومرى زەعیم
سێ زامەکەى شان و باڵى زوو ساڕ‌ێژ بێ
عەبدولکەریم
مژدەى ساڕێژى برینە
ئەم ئاهەنگ و پێکەنینە
سەرانسەرى خاکى عێراق
گەرمى شایى و هەڵپەڕینە
كام گۆرانى زۆر شيرينه
لەسەر دەمە
تا چریکەى لێ هەڵبڕین
ئەى کوردینە هێشتا کەمە
دووه‌م: ئه‌و هۆنراوانه‌ى شاعير ته‌نها واتاكه‌يانى وه‌رگێڕاوه:
١- چه‌ند
پارچه هۆنراوه‌يه‌كى مه‌وله‌وى (٦)
ته‌شريف بێنه با كۆمه‌ڵمان جه‌م بێ
به‌ڵكو به جه‌مى خه‌م سه‌نگێ كه‌م بێ
بێسارانييه نيوه‌ى به‌يتى من
خه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ما زوو ئه‌بێ ساكن
* *
*
هه‌ى ڕه‌حمه‌ت له گۆڕ سه‌ودايى كامڵ
سه‌رمه‌شقى مه‌ينه‌ت بێساران مه‌نزڵ
كڵوكوڵى ته‌نيا به من فێره و به‌س
له من به‌و لاوه ناوێرێ به كه‌س!
* *
*
موتريب بێ به داد دڵگيريمه‌وه
پيرى ها وا هات به پيريمه‌وه
نه‌وات وێرانه‌ى دڵ بكا ئاوا
به سۆزى به‌سته‌ى بێساران مه‌ئوا
ئه‌مه گشت كاتى نه‌زانينم ڕووى دا
كاتى سه‌رگه‌مى جوانيم ڕووى دا
ئێستا وا له گشت دڵ په‌شيمان بووم
نۆره‌ى پيريمه جوانى له‌ده‌ستچووم
واده‌ى پيريمه گه‌يشتمه تۆبه
تۆبه‌ى تۆبه‌مه كه‌ره‌مدار تۆبه!
٢- مه‌وله‌وى
و شيعرى موناسه‌بات (٧)
ئه‌وا يه‌ك دانه په‌تيه‌ى نايابم بۆ ناردى
ده‌ستكردى هونه‌رى وه‌ستاكانى به‌غدايه
په‌تييه‌ك كه تانوپۆى به تاى خۆشه‌ويستى چنراوه
له په‌ڕه‌ى جه‌رگم سپيتره كه له‌ناو لافاوى مه‌ينه‌تا شۆراوه‌ته‌وه
نازكتر له نازى ئه‌و كه‌سه‌ى كه جێگاى نيازمه!
وه‌كو كه‌وڵه‌كه‌ى مه‌جنوون بيده به شانتا
به ده‌شت و هه‌رده‌كان سه‌رى بۆ هه‌ڵگره
به‌و گشت بارى ده‌رد و په‌شيمانييه‌وه كه هه‌ته
به ئێسكى ڕه‌ق و ته‌قى باڵابه‌رزه‌كه‌ته‌وه
بگه‌ڕێ و جارجار هه‌ناسه‌ى ساردى بۆ هه‌ڵكێشه
با پيره په‌تيه به‌ده‌م با و هه‌ناسه‌وه بشه‌كێته‌وه
وه‌ك ئه‌و به‌يداخانه كه به ياڵه به‌رزه‌كانه‌وه
له‌سه‌ر قسن و گۆڕستانى مردووه‌كان ئه‌شه‌كێته‌وه!
٣- ئه‌حمه‌دى
خانى له ستايشى چه‌ند شاعيرێكدا (٨)
منت ئه‌دى كه ئاڵاى قسه‌ى هۆنراوه‌م
به‌سه‌ر ئاسمانى شينا به‌رز ئه‌كرده‌وه
له نوێ گيانم ئه‌كرده‌وه به‌ر مه‌لاى جزيرى
عه‌لى حه‌ريريم دووباره ئه‌ژيانده‌وه
ده‌ماخێكى وام به فه‌قێ ته‌يران په‌يدا ئه‌كرد
كه ببڕاى ببڕ هه‌ر سه‌رسام بمايه!
سێيه‌م: ئه‌و هۆنراوانه‌ى شاعير وه‌رى گێڕاون:
١- وێنه
له هۆنراوه‌ى ڕۆژئاوايى (٩)
ئه‌ى به‌سته‌بێژه‌كانى هه‌ست و مه‌ستى!
له‌سه‌ر زه‌وى گيانێكتان به‌جێهێشتووه
ئاخۆ له به‌رزى ئاسمانيش گيانێكتان هه‌يه!؟
له‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌شدا ژيانێكى جياوازى تريش ئه‌ژين ئاخۆ؟
به‌ڵێ ئه‌ژين، ئه‌و ژيانه‌شتان ده‌ست له ملايه
له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانى ده‌ورى مانگ و ڕۆژ
له‌گه‌ڵ خوڕه‌ى ئاوى سه‌رچاوه وێڵه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌و داستانه داخانه‌ى كه‌ناڵه‌ى بروسكه
ئه‌يانگێڕێته‌وه!
له‌گه‌ڵ چيه و سرك و هوڕى سه‌رپه‌لى دره‌خته‌كانى عه‌رش
به‌ڵێ گيانێكى تريشيان له‌سه‌ر چيمه‌نه نه‌رم و شله‌كه‌ى
(ئيليزيۆم) پاڵى لێ داوه‌ته‌وه
گۆشتى به‌رخه مامز نێچيرى ده‌ستى (ديانا) خۆراكيه‌تى
گوڵاڵه شينه‌ى جوان له به‌رده‌ميا خێوه‌تى هه‌ڵداوه
كام ئيليزيۆم؟
ئه‌و شوێنه كه به‌يبوونى بۆن خۆشتره له گوڵه‌باخ
گوڵه‌باخيش به‌رامه‌يه‌كى لێ هه‌ڵده‌ستێ
كه ڕووى زه‌وى به خۆيه‌وه نه‌ديوه هه‌رگيز
ئه‌و شوێنه‌ى كه بولبوولى ده‌نگێكى لێ هه‌ڵسێ
خۆش و كه‌م خايه‌ن ئاوازه‌يه‌ك به‌رز ئه‌كاته‌وه
ئاسمانييه...
٢- گوڵباران
(١٠)
ئه‌و شه‌وه‌ى ڕێگه‌ى ئه‌كرد، بادى سه‌با گوڵباران
له ده‌ر و بان له ديوار ئه‌ڕژا گوڵباران
تۆ سه‌رت نابووه سه‌ر شانى من و چواله لقى
گوڵى سه‌ر كوڵمى ئه‌كردى به هه‌وا گوڵباران
نه‌سته‌ره‌ن ملكه‌چى نازى خه‌مى زوڵفى تۆ بوو
هه‌روه‌كو خدر بكا ئاوى به‌قا گوڵباران
پرچى تۆ پڕ بوو له گوڵ، ده‌ستى منيش تاو نه‌تاو
كه ئه‌كه‌وت له‌و قژه ديسان ئه‌پژا گوڵباران
بيرته چۆن ئه‌و شه‌وه تا كاتى شه‌به‌ق ئێمه‌ى ئه‌كرد
گوڵ جيا، دار جيا، با به جيا، گوڵباران
تۆ په‌رى حوزن و شيرزه‌ت هه‌موو خوڵق و شه‌وبا
بووكى گوڵزارى ئه‌كرد تا سه‌روپا گوڵباران
گه‌ر فه‌له‌ك ئه‌و شه‌وه به‌زمى من و تۆ مه‌ستى نه‌كرد
بۆچى تا كاتى شه‌به‌ق ئاشى گه‌ڕا گوڵبارن!
٣- پياوى
سه‌ر زه‌وى (١١)
ئه‌وا پياوى سه‌ر زه‌وى بزووت
ته‌ورى ناوه‌ته سه‌ر شانى ڕاستى
ئه‌و ته‌وره‌ى بته‌كانى پێ لار كرده‌وه!
هۆ، ئاگادار
تاريكى گيانى وشك هه‌ڵهێنايه‌وه
سه‌رما ئێسكه‌كانى تێك ترنجاندووه
بته‌كان ناتوانن ڕێگاى لێ بگرن
ئه‌و بتانه‌ى له ورگيانا نه‌بوو
هه‌ر كرم نه‌بێ
باڵه‌كانى پڕ له هێزن وه‌كو به‌رد
به تاقه‌يه‌ك تێسره‌واندن
هه‌ر به تاقه يه‌كێك
ديواره‌كان له‌به‌ر پێيا ئه‌كه‌ون
ئه‌و ديوارانه‌ى به‌رى ڕووناكيان لێ گرتبوو
له پشتاو پشته‌وه
ناوى دڵى پڕه له تينوێتى بۆ سه‌ربه‌ستى
ده‌ماره‌كانى ئاره‌زووى گه‌رميان تيايه بۆ ژيان
تا دوێنێ بوو هه‌ر هيچ نه‌بوو ئه‌و
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شت هه‌ر خۆيه‌تى
--------------------------------------
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان:
(١) كاتى خۆيشى شادڕه‌وان (ئومێد ئاشنا) له‌ژێر ناونيشانى (ديارييه‌ك بۆ
چاپى نوێى ديوانى گۆران) ئاماژه‌ى به چه‌ند به‌رهه‌مێكى بڵاونه‌كراوه‌ى گۆرانى
شاعير كردووه. بڕوانه گۆڤارى (ئێستا، ژمارە ١٠-١١، ساڵى ١٩٩٨، ل٤ -٨)، جگه له‌م
به‌رهه‌مانه و ئه‌وانه‌شى كه خۆمان دۆزيومانه‌ته‌وه، به‌پێويستى ده‌زانيين
ئاماژه به سێ هۆنراوه‌ى تريش بده‌ين كه ده‌خرێنه پاڵ گۆران:
يه‌كه‌م: لەژێر ناونیشانی (دوو دۆزینەوەی گرنگ) و لە درێژەی پڕۆژەی کۆکردنەوە
و ڕێکخستن بۆ چاپ و ئامادەکردنی سەرجەمی نووسینەکانی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق چالاک)،
بنکەی ژین، ئاماژەیان به‌م هۆنراوەیە كردووه و داويانه‌ته پاڵ گۆران و لە گۆڤارەکەیاندا
(گۆڤاری ژین، ژمارە٣ی ساڵی ٢٠١١، ل١٩٨-١٩٩) بڵاویان کردووەتەوە:
ئەمڕۆ ڕۆژى شادمانیى موسوڵمانییە
جەژنى ڕاستی، جەژنى ئاشتی، ئاوەدانییە
***
لەم ڕۆژەدا خوا پێى بەخشین
پێغەمبەرى هەرە دوایین
لەم ڕۆژەدا، لەم ڕۆژەدا
تەئریخى گێتى بۆى نووسین:
بژى ئیسلام، بژى ئایین
ئامین، ئامین
***
لەم ڕۆژەدا بتى عەرەب، ئاگرى عەجەم
بۆ گیانى شەیتان بوونە دەرد و غەم
لەم ڕۆژەدا ماواى نازدار
ناوچەوانى پاکى کەوتە کار
دنیاى هەموو کردە بەهار
***
ئەى گیانى پاکى پێغەمبەر
لە شادیتا شادمانە
کوردى غەم لەبەر
لە شادیتا شادمانە
سەرتاپا ئەم کوردستانە
هەرچەندە کورد ئیمڕۆ پەستە
بەڵام شادمانە، شادمانە
دووه‌م: (د. دڵشاد عەلی)، لە بابه‌تێكيدا لە (دیداری گۆران، ڕۆژانی
٢٦-٢٨/١٢/٢٠١٢) پێشکەشى كرد، ئاماژەى به هۆنراوەیەکى تر‌ى گۆران كرد لە گۆڤاری (یادگاری
لاوان)دا به نێوى گۆرانی بۆ (ش)ـه‌وه بڵاوکراوەتەوە. ئه‌گه‌رچى له گۆڤاره‌كه‌دا
ئاماژه به ناوى گۆران نه‌كراوه (بڕوانه: گۆڤارى ديارى لاوان١٩٣٢ و يادگارى
لاوان ١٩٥٥، كه بنكه‌ى ژين له لايه‌ن ڕه‌فيق ساڵح و سديق ساڵحه‌وه ئاماده‌يان
كردووه‌ته‌وه و چاپيان كردووه‌ته‌وه، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، ٢٠٠٥، ل٤٥-٤٧) به‌ڵام
ناوبراو به چه‌ند لێكدانه‌وه‌يه‌ك ده‌يخاته پاڵ گۆران:
(لەبیرت
نەچم)
لە گوڵزارا، لە سەرچاوەی بەهارا
لە چیمەندا، لە بن سایەی چنارا
لە گوڵشەندا، لەگەڵ ناڵەی هوزارا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لەسەر جێگا، لەگەڵ سۆزەی بەیانا
لە وەختی کردنەوەی زاری گوڵانا
لەگەڵ ئاوازی دڵگیری نەیانا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
بە ئێوارە لەناو بەزمی نیگاران
لە مەستیدا وەکو بادە گۆساران
بەشەو ساتی پەرێشانی هەژاران
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لەگەڵ پرشنگی زیوینی کچی شەو
بەبێ ناڵینی قومریی و قاسپەی کەو
لە وەختێکدا کە چاوانت چووە خەو
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لە هەویندا، لەبەر قرچەی هەتاوا
لە بن سایەی گوڵی هەرمێ گوڵاوا
لە هەڵهێنانی دووچاوی نواوا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لە پایزدا لەگەلڕ مەرگی گوڵانا
لە مۆنی ڕووی گەشت و پەستی دڵانا
لەگەڵ باڕەش لەتەک زەردەی چڵانا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لە خۆشی‌دا لەگەڵ خەندەی دەمانا
لە بەزم و ڕەزم و کەیفی گوێ چەمانا
لە شادی‌دا لە خەوتوویی زەمانا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لە گریانا لەگەڵ فرمێسکی چا‌وا
لە هاوارا لە تەک زەنگی سواوا
لە شیوەندا لەگەڵ جەرگی بڕاوا
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
***
لە گەنجیدا لەسەر تافی جوانی
کە گەردوون ڕانە گیانە تۆ شوانی
کە وەختێ لێدەدەی لافی جوانی
فەرامۆشم نەکەی من گیرۆدەی تۆم
سێيه‌م: (د. مارف خەزنەدار) ئاماژه به هۆنراوه‌يه‌كى تر‌ى گۆران ده‌كات
كه بۆ ستایشى مەلیک فەیسەڵى یەکەمى نووسيوه، كاتێك ناوبراو چووە بۆ هەڵەبجە و گۆران
لەوێ مامۆستاى قوتابخانە بووە، شاعير ئەم شیعرەى بۆ پیرۆزیى هاتنى مەلیک هۆنیوەتەوە
و به دوو قوتابى لەبەر کردووە تا لە کاتى هاتنى مەلیکدا بيخوێننه‌وه. ئه‌وه‌شى
نووسيوه كه شیعرەكه له يه‌كێك له‌و دوو قوتابییە وەرگرتووه) بڕوانه (بەرگى شەشەمى
مێژووى ئەدەبى کوردى، به‌رگى شه‌شه‌م، به‌شى سى و چوار، دەزگاى ئاراس، ٢٠٠٦، ل٦٠٣)
(بۆ
مەلیک فەیسەڵى یەکەم)
فەیسەڵى ئەووەل مەفخەرى دووەل
هەر وەکو ڕۆژە لە بورجى حەمەل
جالیسى تەختى خولەفاى عەبباسى
بە عەدل و ئینساف بە خواشناسى
بانگى نکیسا و نەغمەى داوودى
لە بۆت دەخوێنن بە کوردى پەتى
هەر بژى وەتەن هەر بژى عێراق
یاخوا وەشمان دوور بـێ لە نیفاق
هه‌روه‌ها له پێشه‌كى ديوانى گۆران‌دا ئاماژه به دوو هۆنراوه‌ى تر‌ى
شاعير ده‌كرێت، يه‌كه‌ميان به‌ناوى (ڕەشەبا)وه كه لە ژمارە (٣١٦)ى ڕۆژنامەى (بیرى
نوێ)ى ٢٥/١١/ ١٩٧٨دا يه‌ك دێڕى لێ هاتووه (ئه‌ى فيشك و هووڕى ئه‌ژديهاى ته‌بيعه‌ت).
دووه‌ميشيان هۆنراوه‌ى (دەرەبەگ)ـه كه لە ڕۆژنامەى (دەنگى داس) ساڵى ١٩٥٤دا بڵاوكراوه‌ته‌وه،
به‌داخه‌وه پاش گه‌ڕانێكى زۆر، هيچيانمان ده‌ست نه‌كه‌وت.
(٢) گۆڤارى گه‌لاوێژى نوێ، ژماره‌٢٢ى ساڵى ٢٠١١، ل١٢١-١٣٠
(٣) له ڕۆژنامەى (ئازادى، ژمارە ٢، ساڵى ١٠، مارتى‌١٩٥٤)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به سوپاسه‌وه كاك (سديق ساڵح) له (بنكه‌ى ژين) هۆنراوه‌كه‌ى بۆ دۆزينه‌وه و هه‌ر
به هه‌وڵى ئه‌ويش ڕوونووس كراوه‌ته‌وه.
(٤) گۆران له ياده‌وه‌ريى هاوچه‌رخه‌كانيدا، ڕێبوار حه‌مه‌تۆفيق و مامۆستا
جه‌عفه‌ر، به‌رگى يه‌كه‌م، چاپى دووه‌م، چاپخانه‌ى په‌يوه‌ند، ساڵى ٢٠١٢، ل٣١٩
(٥) لە گۆڤارى (بڵێسە، ژمارە ٣، ساڵى یەکەم ١٩٥٩)دا بڵاوکراوەتەوە. بۆ مه‌به‌ست
له نووسين و ته‌واوى هۆنراوه‌كه، بڕوانه (مێژووى ئەدەبى کوردى، د. مارف خەزنەدار،
بەرگى شەشەم، دەزگاى ئاراس، ٢٠٠٦، بەشى سى و چوار، ل٦٠٤)
(٦) له ڕۆژنامه‌ى (هه‌تاو، ژماره‌١، ل٤، شه‌ممه ١١ى ئه‌يلولى ساڵى
١٩٤٨)دا به ناونيشانى (لاپه‌ڕه‌يه‌ك له ته‌ئريخى ئه‌ده‌بى كوردى)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هۆنراوانه‌ى (مه‌وله‌وى) له هه‌ورامييه‌وه گۆران وه‌رى گێڕاون. بۆ ده‌قى سه‌ره‌كى
هۆنراوه‌كان، بڕوانه (ديوانى مه‌وله‌وى، ئاماده‌كردنى: حه‌سه‌ن گۆران و موحه‌ممه‌د
حيجازى، چاپى يه‌كه‌م، ٢٧٠٤ى كوردى، ده‌زگاى ڕۆشنبيريى گۆران، ل١٦٢، ٥٢٨، ٦٥٢)
(٧) له ڕۆژنامه‌ى (هه‌ولێر، ژماره١٠، ساڵى يه‌كه‌م، شه‌ممه ١٧ شوباتى
ساڵى ١٩٥١، ل١)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. گۆران له هه‌ورامييه‌وه وه‌رى گێڕاوه. بۆ ته‌واوى
ده‌قى سه‌ره‌كى هۆنراوه‌كه، بڕوانه (ديوانى مه‌وله‌وى، ئاماده‌كردنى: حه‌سه‌ن گۆران
و موحه‌ممه‌د حيجازى، چاپى يه‌كه‌م، ٢٧٠٤ى كوردى، ده‌زگاى ڕۆشنبيريى گۆران،
ل١١٨-١١٩)
(٨) له ڕۆژنامه‌ى (ئازادى، ژماره ٥٥، ٢٣/١١/١٩٦٠)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پارچه‌يه به‌شێكه له هۆنراوه‌يه‌كى (ئه‌حمه‌دى خانى)ى و له كرمانجى
ژوورووه‌وه گۆران وه‌رى گێڕاوه.
(٩) له ڕۆژنامه‌ى (هه‌ولێر)، ژماره (١) له ١/١٢/١٩٥٠دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هۆنراوه‌كه به زمانى ئينگليزييه و له لايه‌ن (جون كيتس ١٧٩٥ - ١٨٥٧) وه
نووسراوه و گۆران وه‌رى گێڕاوه.
(١٠) له ڕۆژنامه‌ى (ژين، ژماره ١١٢٥، ساڵى ١٩٥٢)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاماژه‌ى بۆ كراوه كه گۆران له فارسييه‌وه وه‌رى گێڕاوه. هۆنراوه‌كه
هى شاعير (محه‌مه‌د ئيبراهيم باستانى پاريزى)يه كه له (١٩٢٥-٢٠١٤) ژياوه.
(١١) له ڕۆژنامه‌ى (ژين، ژماره ١١٢٣، ساڵى ١٩٥٢)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه ده‌قه‌كه هى كێيه، ته‌نها نووسراوه: گۆران له
عه‌ره‌بييه‌وه وه‌رى گێڕاوه.
(تكايه هيچ كه‌س و بڵاوكراوه‌يه‌ك
به‌شێك، يان هه‌موو ئه‌م نووسينه به‌بێ ناوى ئاماده‌كاره‌كه‌ى بڵاونه‌كاته‌وه... )

ڕێبوار حەمەتۆفیق-نووسەر و توێژەر