بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:37 - 30/08/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 30-8-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەرووی مادییەوە بڕیارێک دەردەکەیت، گوێ لە ئامۆژگارییەکانی دەوروبەرەکەت بگرە، رۆژێکی گونجاوە بۆ گەڕان بە دوای هاوبەشی ژیانتدا.
گا (4/20 بۆ 5/20)
وریابە و دەستوەرمەدە ژیانی کەسی دیکەوە، توڕەبوونەکانیشت کەمکەوە، راستییەکی خۆشەویستەکەت بۆت دەردەکەوێت و پێی دڵخۆشدەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند بڕیارێکی خێرا لەبارەی ژیانتەوە دەردەکەیت، بەخت یاوەرت دەبێتە و ئەو کەسەی چەند رۆژە خەونی پێوە دەبینیت، پێی دەگەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە شوێنی کارەکەت بیرۆکەکانت بخە کار و لەگەڵ هاوپیشەکانتدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، سەرباری ئەو فشارەی زۆرەی لەسەرت هەیە بەردەوام گرنگی بە خۆشەویستەکەت دەدەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند رووداوێک روودەدەن کە توشی توڕەبوون دەبیت، کێشە دەکەوێتە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە دوورکەوە لە قەلەقی و بە وریاییەوە بڕیار لەسەر شتەکان بدە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی سەرسوڕهێنەری دڵخۆشکەر دەبیستیت، گرنگی بە دۆخی تەندروستی بدە و هەوڵبدە پشوو وەرگرە لە شوێنی کارەکەت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی سەردانی چەند کەسێک بکەیت و گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانتدا روودەدەن و ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆدا دەبێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
هەست بە ئارامی و خۆشی دەکەیت و لەرووی تەندروستیتەوە بەرەو باشتر دەچیت، لەگەڵ خێزانەکەت بەختەوەر دەبن و رۆڵی تایبەت هەیە لایەن.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک قەلەقی رزگارت دەبێت و پەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆشیت و پێکەوە گونجاون.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەرووی ماددیەوە هەنگاوێک بەرەو پێش دەچێت، لە خۆشەویستەکەت دووریت و دەتەوێت ئاشتیکەیتەوە، داوای هاوکاری لە هاوڕێیەکت دەکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەست بە گەشبینی دەکەیت و بە زیرەکیت دەتوانیت هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنیت، لە خۆشەویستەکەت بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو زویر دەبیت، گرنگی بە وەرزش کردن بدە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەرێگەی پەیوەندییەکانتەوە چەند سەرکەوتنێک بەدەستدەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەسەر داهاتووتان گفتوگۆدەکەن و بڕیارێکی لەبارەوە دەدەن.