ژمارەى قوربانییەکانى بۆردومانەکەى تورکیا بۆسەر شەنگال ئاشکرابوو
12:01 - 18/08/2021
زەمەن_شەنگال
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی
شەنگال رایگەیاند، لەهێرشەکەی دوێنێ تورکیا بۆ سەر شنگال هەشت کەس شەهیدبون و چوار
کەسی دیکەش برینداربون.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە
راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بڵاویکردەوە، "لە هێرشەکە دوێنێی
تورکیادا بۆ سەر نەخۆشخانەی گوندی سکین-ی شنگال هەشت کەس شەهیدبون و چوار کەسی دیکەش
برینداربون".
ئاماژە بەوەش کراوە، "لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون، چواریان شەڕڤانی یەبەشەن، کە لەنەخۆشخانەکە تیمار دەکران، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستیی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش ناوی موخلیسە سیدار، کە خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و لە فەرمانی ٢٠١٤-دا، کاتێک بانگەوازیی سەفەربەربوون کرا، بۆ ئەوەی بریندارەکانی کۆمەڵگای ئێزدیی دەرمان بکات، وەکو پزیشک هاتبوو بۆ شەنگال و لەو کاتەوە خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد".