بەوێنە؛ توركیا بنكەیەكی تەندروستی لە شنگال بۆردومانكرد
04:06 - 17/08/2021
زەمەن_شنگال
جارێكی دیكە فرۆكەكانی توركیا شنگالیان بۆردومانكرد، ئەمرۆ بنكەیەكی تەندروستی كرایە ئامانج.
فڕۆکەکانی تورکیا بنکەیەکی تەندروستی یەبەشەیان لە گوندی سکنی سەر بە شنگال کردووەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان شەهید و بریندار هەیە.
میدیای نزیك لە پەكەكە رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئەو هاوڵاتییانەیان بۆردوومان کرد، کە دەیانویست بچن بەهانای بریندارانی بۆردوومانی نەخۆشخانەکەوە.
ئاماژەبەوەكراوە، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا بۆردوومانی نەخۆشخانەی گوندی سکێن-ی شەنگلیان کرد، هاوڵاتیانی گوندە دەیانویست بچن بەهانای بریندارەکانەوە، بەڵام فڕۆکەکانی داگیرکەر ئەو هاوڵاتییانەشیان کردە ئامانج.
فڕۆکەکان سێ جار گوندەکەیان بۆردوومان کرد و لە ئیستاشدا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
بەهۆی بۆردوومانەوە، هاوڵاتیان ناتوانن بچن بەهانای بریندارەکانەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ توركیا ناوەندی قەزای شنگالی بۆردومان كرد.
فەرماندەیی گشتی یەبەشە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆسەر شەنگال، فەرماندە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە شەهیدبوون و سێ هاوڵاتیی مەدەنییش برینداربوون.

