یەبەشە: لە هێرشەکەی سەر شەنگالدا فەرماندە سەعید حەسەن شەهیدبوو
06:32 - 16/08/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
فەرماندەیی
گشتی یەبەشە، ڕایگەیاند: لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆسەر شەنگال،
فەرماندە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە شەهیدبوون و سێ هاوڵاتیی
مەدەنییش برینداربوون.
ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، لەسەر
هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال،
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ لە شەقامی بازاڕی کۆنی شەنگال،
ئۆتۆمبێلێکمان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە
ئامانج، لەم هێرشەدا فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە
بەناوی عیسا خوەدێدا شەهیدبوون، هەروەها سێ هاوڵاتیی مەدەنی بەناوەکانی؛ مەدیا
قاسم سمۆ، شامر عەباس بەرجەس و میرزا عەلی برینداربوون.
یهبهشه دهڵێت: ئەمە یەکەم هێرشی قڕکەر و فاشیستانە لەدژی خەڵکی
ئێزدی نییە و بەردەوامیی قڕکردنی ئێزدییەکانە، کە دژی مافی ئێزدییەکان،
خۆپاراستنیان و خۆبەڕێوبەرییان ئەنجامدەدرێت.
باسلهوهكراوه، سێ ساڵ لەمەوبەر چون مام زەکی لەلایەن دەوڵەتی
تورکەوە کرایە ئامانج، ئەمڕۆش هەڤاڵ سەعید کرایە ئامانج، هەڤاڵ سەعید بۆ
بەڕێکخستنکردنی ئێزدیان بە ساڵان پێشەنگایەتی کردووە و بۆ پاراستنی ئێزدییان
فەرماندەیی کردووە، لە فەرمانەکەشدا لە بەرەی پیشەوەی شەڕدا بوو، هەروەها بۆ
ناساندنی ئازاری ئێزدییەکان لە ئاستی سیاسیدا، بووە زمانی خەڵکەکەی و بۆ
پاراستنیان بووە هێزی باوەڕیی گەلەکەی.