599 کوردستان

قوباد تاڵەبانى: مەرگەساتی شەنگال تاوانێکى قێزەون و نامرۆڤانەبوو

10:05 - 03/08/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان و بە كۆیلەكردن لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازی ناسنامە و ڕەچەڵەك، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکانیش پشتیوانی هەموو هەنگاوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا نوسیویەتى، "ڕۆژی 3ی ئاب حەوت ساڵ بەسەر مەرگەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا تێدەپەڕێت. ساڵیادی ئەم تاوانە قێزەونە نامرۆڤانەیە، دەبێت هاندەرمان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان و بە كۆیلەكردن و كوشتاری دڵڕەشانەی مرۆڤ لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازی ناسنامە و ڕەچەڵەك.".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە داخەوە هێشتا هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە قووڵە لە ئاستی پێویستدا نین، بە هەموو توانامان پشتیوانی لە كۆی ئەو هەنگاوە ناوخۆیی و دەرەكیانە دەكەین كە لەپێناو گێڕانەوەی كۆمەڵگای ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی دە‌گیرێنە‌بە‌ر، لەمبارەیەوە هیوا و داواكاری زیاترمان لە دەوڵەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن