256 کوردستان

هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ باره‌گای گۆڕان كۆده‌بێته‌وه

10:35 - 31/07/2021

زه‌مه‌ن –سلێمانی
‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

 

بڕیاره‌ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕؤی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی، كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می خۆی ئه‌نجامبدات.

 

رۆژی 20/6/2021 بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان واژۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ك كرد به‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان كه‌ هه‌ردولا به‌ناوی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌ وه‌ك یه‌ك لیست به‌شدار ده‌بن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن