ئاگادارییه‌ك له كاره‌بای سلێمانییه‌وه.. ئه‌م گه‌ڕه‌كه بێ كاره‌با ده‌بێت
08:48 - 30/07/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی تووی مەلیک دەکاتەوە کە سبەینێ پێوەری زیرەکیان بۆ
دەبەسترێت و بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک کارەبایان نابێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویكرده‌وه،
"ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی توی مەلیک ( ماڵەکانی تەنیشیت گوندی
ئەڵمانی) دەکەینەوە، کە دەکەونە سەر فیدەری ( ۳٠٦
)ی وێستگەی ناوەندی شار ، سبەینێ شه‌ممه پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و ماڵانه‌ی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره له
كاتژمێر ( 6 ی به‌یانی تا 2 پاشنیوەڕۆ)کارەبایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانیکارەبا و هاوڵاتیان
خۆیان."
ده‌شڵێت، "دواى به‌ستنی پێوه‌ره‌كه، له‌كاتى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك،
په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه بكه‌ن:
07701394642
07705493424