1355 کوردستان

هەواڵێکی ناخۆش: ٢٠ مردن و سەدان تووشبووی نوێ

03:44 - 30/07/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، ئاماری ( ٢٤ ) کاتژمێری رابردوی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ ٢٠ توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی سێ هه‌زار توشبووی نوێ تۆماركراون.

 

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم ئاشكرایكرد، لە ( ٢٤ )كاتژمێری رابردوو، ١٩ هه‌زار  و ٤٥٥ پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و دوو هه‌زار هه‌زار و ٩٢٤ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.


بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی، لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، هه‌زار و ٢٧٦ تووشبووی دیكە چاكبونەتەوە و ٢٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٥٢٠ ) 


١. پشکنین: ( ١٩٤٥٥ پشکنینی نوێ)
•     ( ٦١٥٠) هەولێر
•     ( ٣٣٥٨) سلێمانی
•     ( ٨٧٤٤) دهۆك
•     ( ٧٥) هەڵەبجە
•     ( ١١٢٨) گەرمیان
•     ( ٠) ڕاپەڕین
•    
٢. تووشبوو: ( ٢٩٢٤ تووشبووی نوێ)
•     ( ٦٩٨) هەولێر
•     ( ٦٦٦) سلێمانی
•     ( ١٤٤١) دهۆك
•     ( ٢٢) هەڵەبجە
•     ( ٩٧) گەرمیان
•     ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٢٧٦ چاکبوون)
•     ( ١٨٦) هەولێر
•     ( ٣٣٠) سلێمانی
•     ( ٧٢٠) دهۆك
•     ( ٥) هەڵەبجە
•     ( ٣٤) گەرمیان
•     ( ١) ڕاپەڕین
•    
٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
•     ( ٧) هەولێر
•     ( ٢) سلێمانی
•     ( ٩) دهۆك
•     ( ٢) هەڵەبجە
•     ( ٠) گەرمیان
•     ( ٠) ڕاپەڕین

•    

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١      (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٤٤١٨٢٥         (٨٣٢٧٥٢ هەولێر، ٦١٢٠٧٨ سلێمانی، ٩٨٠١٠٢ دهۆك، ١٦٨٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٣٠٢٦٣             (٦٧٦٤٨ هەولێر، ٧٤٣٨٤ سلێمانی، ٨٤١٨١ دهۆك، ٤٠٥٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٨٤٥٧         ( ٥٦٧٣٦ هەولێر، ٦٢٨٧٨ سلێمانی، ٧٥١٤٥ دهۆك، ٣٦٩٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٢٧٠٣٦ (٩٦٢٥ هەولێر، ٩٣٤٧ سلێمانی، ٧٨٧٠ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)
مردن ٤٧٧٠                 (١٢٨٧ هەولێر، ٢١٥٩ سلێمانی، ١١٦٦ دهۆك، ١٥٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٣٠ی تەمووز ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن