هۆشدارییهك له تهندروستیی سلێمانییهوه
02:00 - 30/07/2021
زهمهن_سلێمانی
تەندروستیی سلێمانی هۆشداری
دەدات لەوەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات
و چەند ڕێنماییەکیشی بۆ خۆپارێزی بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی له زاری د.پشدەر عەبدوڵا،
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی هۆشدارییەکی بڵاوكردهوه و دەڵێت، "لەگەڵ
هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی
کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و
خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە
گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی
سکچوون و ڕشانەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن بۆیە
لەخۆتانەوە چارەسەر بەکارمەهێنن، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن,"
باسی لهوهشكردووه، "لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا
یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان
ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت."
بەوتەی ئەو پزیشکە، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە
باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:-
١-هەموو
ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
٢-خواردن
لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە
میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو
زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥-پاک
و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەکارنەهێنانی
خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
٧-دوورکەوتنەوە
لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨-باش
کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.