336 عیراق

زیاتر له‌ 13 هه‌زار توشبووی دیكه‌ له‌ عێراق ده‌ستنیشان كران

04:26 - 29/07/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 13 هه‌زار كه‌س توشبوون.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق 13 هه‌زار و 259 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 9 هەزار و 401 توشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە 90.2%‌ه‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 49 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 10 كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن