هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای عێراق له دوزخورماتوو كه‌وته‌خواره‌وه
08:17 - 29/07/2021
زه‌مه‌ن – عێراقی
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای عێراقی لەکاتی تێپەڕینی بە ناوچەی دوزخورماتودا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە.
روداوه‌كه لە نزیک گوندی چەرداغلی باشووری شارۆچکەی خورماتوو رویداوه‌و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه (5) كه‌سبوون و هه‌موویان گیانیان له ده‌ستداوه، له‌نێویشیاندا دوو ئەفسەر بە پلەکانی عەقید و رائید هەن.
به‌شێكی قه‌زای دوزخورماتوو به‌تایبه‌ت به‌شی باشووری ناوچەکە هێزه تیرۆریستیه‌كانی داعش تێیدا چالاکن و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان، به‌ڵام هێشتا روون نیه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه چۆن تێكشكاوه.