ئەم مرۆڤانەی کاردەکەن!
10:00 - 26/07/2021
ئاڤان عومەر
پرۆژەی هونەریی (ئەم مرۆڤانە کاردەکەن ) زنجیرەیەک نمایشی هونەری لە شاری سلێمانی ئەنجامدا لە کات و شوێنی جیاوازدا. کۆمەڵێک هونەرمەند بە کارە جوانەکانیان لەم زنجیرە نمایشەدا شاریان چالاک کرد. لەم پرۆژەیەدا نۆ نمایشی هونەری، چەند گفتوگۆیەک و پشاندانی فلمێک بە هەمەئاهەنگی لەگەل گروپی فێرخوازانی زانکۆ تا ئێستا ئەنجامدراوە. زۆرێک لە نمایشە هونەریەکان سۆلۆ بوو دوانیان گروپ بوون، ئەمەش بە پێی پێویستی و بابەتی کارەکە بەو شێوەیە ئەنجامدرا، وەک ئاماژەم پێکرد لە شوێنی جیاوازدا نمایشکران، شوێنێک کە توانیبێتی خزمەتی کارەکە بکات بۆ کارەکە پێویست بێت، ئەو شوێنەمان هەڵبژاردووە بۆ نمایشی کارەکان.
هەڵبەت ئەمەش ئاسان نەبوو بەبێ هاوکاری هەموان قورس بوو ئەنجامبدرێت، بۆیە سوپاسگوزاری هەموو ئەوانەم کە هاوکاربوون و لەگەڵمدا کاریانکردووە خۆبەخشانە وە ئەو کەسانەش کە هاوکاریان کردین لە فەراهەمکردنی هۆڵەکان بۆ نمایش بێ بەرامبەر. گرنگە بڵێم کە ئەم نمایشانە هەمووی تەنها بە خۆبەخش وهەمەئاهەنگی ئەنجامدراون هیچ پاڵپشتێکی مادی لە هیچ شوێنێک وەرنەگرتووە، تەنها خۆمان پاڵپشتی مادیمان کردوە و تەنانەت کاری پاککردنەوەو ڕێکخستن و بۆیاخی هۆڵەکان تەنها خۆمان کردومانە.
هونەرمەندە بەشداربووەکان تێچوی کارەکانی خۆیان لە ئەستۆ گرتوە لەگەڵ ئەوەشدا بە خۆبەخش ماندونەناسانە کاریان کردووە لە ڕێکخستنی هۆڵەکان و کارەکانی خۆیان و زۆر جار نمایشەکانی تریش. سوپاسی بەشداربون و ئامادەی یەک بەیەکیان دەکەم بۆ بەشداریکردنیان بۆ ماندوبونی زۆریان، لەسەرو هەموویەوە بۆ ئەو کارەناوازانەی لە پرۆژەکەدا بەشداریان پێکرد و نمایشیان کرد.
کاری میدیای و دیزاینی پۆستەرەکان لەلایەن سەعاتچی گەلەری و هۆمەن وەهبی ڕەسول و ڕەیان یوسف بە هەمەئاهەنگی و خۆبەخشی کراوە بەسوپاسی زۆرەوە.
چیا جەمال ماندوناناسانە بە خۆبەخش دیکۆمێنتی نمایشەکانی کردووە، تارا عەلی لە بلاک ئەیس بە هەمەئاهەنگی و خۆبەخش دیزاینی وێبسایتەکەمان بۆ دەکات بەمزوانە لەبەردەست دەبێت. زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەم ووزە جوانەی ئیشکردنم لەگەڵ بوو پاڵثشتێکی گەورەی من بوون بۆ کۆڵنەدان و بەردەوام بوون، نمونەیان زۆر بێت و هەر سەرکەوتوبن.
زۆر زۆر دڵخۆش بوم بە کارکردن لەگەڵتان، وزەی زۆرم وەرگرت، هێشتا کارکردن تەواو نەبووە لە پرۆژەکەدا دەتوانم بڵیم لە نیوەی ڕێگاداین. ماندونیم کە سێ مانگە بەبەردەوامی کاردەکەم لەم پرۆژەیەدا بە ڕاستی ماندونیم ئەویش تەنها بەهۆی هاوکاری و کارکردنی ئیوەیە لەگەڵم، بەهۆی ئامادەبوونی بینەری جدی و چالاکە . بەهۆی پاڵپشتی گەورەی هاوسەرەکەم علی عوسمان و کورەکەم سانۆ گیانە کە نزیکەی سێ مانگە لێیان دوورم تا کار لەم پرۆژەیەدا بکەم، هەمیشە پشگیرم بوون و ووزەی زۆریان پێداوم.
خۆشم دەوێن.
پڕۆژەی هونەریی کرافت/ نەرمین مستەفا