سلێمانی؛ شۆفێرێكی كۆمپانیای پاككەرەوە لە كاتی ئەركەكەیدا گیانی لە دەستدا
07:58 - 21/07/2021
زەمەن_سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند: شۆفێرێكی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاك لە كاتی ئەركەكەیدا گیانی لە دەستدا.
شارەوانییەكانی سلێمانی، رایگەیاند: لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، زاموا نەوزاد شۆفێری هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاكی سەر بە کۆمپانیای ئۆرانۆس لە ناحیەی سیتەك، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لە دەستدا.
شۆفێرەكە لە كاتی ئەركەكەیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.