2179 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:28 - 18/07/2021

 زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-7-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
خۆت کۆکەرەوە و لەو بەرگە خەمە وەرە دەر با ئەو فشارەی لەسەرت هەیە نەمێنێت، پێشوازی لە کەسانێک دەکەیت، ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە لەبەردەم خۆشەویستەکەت و کەسوکارەکەت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
زۆر کار سەرقاڵت دەکات و بەڵام لەهەمان کاتدا دڵخۆشیت چونکە لە گرفتێکی تەندروستی رزگارت دەبێت، دەبێت هاوبەشی ژیانت قەدری ماندووبونت بگرێت و فشاری زۆر نەخاتە سەرت.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی خۆپەرستیت حەز دەکەیت هەموو شتەکان بۆ خۆت بێت، ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت، گۆڕانکاری لە خێزانەکەت روودەدات، کێشی لەشت دابەزێنە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەڵدەسیت بە ئەنجامدانی چەند کارێکی گرنگ، پێویستە گرنگی بەخۆشت بدەیت و چەند گۆڕانکارییەک لە خۆتدا بکەیت، توانایەکی باشت هەیە، بە خۆشەویستە نوێکەت دڵخۆشیت.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو کارەکانت، توانایەکی باشت هەیە، بەڵام ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەچێت و هەوڵ بدەن پێکەوە گەشتێک ئەنجامبدەن.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چاوپێکەوتنێکی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەیت هەوڵبدە زیرەک و وریا بیت، چونکە لەلایەن چەند کەسێکەوە چاودێری دەکرێیت، هەوڵبدە بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کارێکی یاسایی دێتە بەردەمت و چەند بڕیارێکی لەسەر دەدرێت و ئامادەبە بۆ هەموو شتێک، دورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو هەوڵە بە بە نەرمی بیت لەگەڵیدا، بیری خراپ بە مێشکدا مەهێنە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
متمانەت بە خۆت هەیە و هەمیشە سەربەرزیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گرفتەکانتان چارەسەر دەبێت، لەم رۆژانەدا گەشتێکی کورت ئەنجامدەدەیت و دڵخۆش دەبیت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 لەرووی دەرونییەوە هەست بەخۆشی دەکەیت، کاری هاوبەش دێتە پێش بۆت و لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، چەند گرفتێک لە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت دروستدەبێت بەڵام چارەسەر دەبێت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
 سود لە کاتەکانت وەرگرە و رووداوێک دەبێتە گۆڕینی هەموو ژیانت، رۆژێکی جوان بەڕێدەکەیت و هەوڵ بە هاوسەرگیری بکەیت، بۆ دەوروبەرەکەت دەربخە کە دەتوانیت هەموو بڕیارێک بدەیت.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
زۆر چالاکیت و توانایەکی باشت هەیە و کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت، گەشتێکی کورت دەکەیت، رۆژێکی جوانە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر ببەیت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
 هەموو پرۆژەکانت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەتوانیت بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە، ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن