992 تەندروستی

چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ ژنانی دووگیان لە وەرزی هاویندا

11:23 - 15/07/2021

زەمەن-تەندروستی
ماڵپەڕی کونسلتو بۆ ژنانی دووگیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە تاوەکو لە وەرزی هاویندا گرنگی بە خۆیان بدەن لەوانە:-

- مەلەکردن، چونکە پلەی گەرمی جەستەی هاوسەنگ دەکات و کێشی لەشی زیاد ناکات.
- قوماش، جۆرێک بپۆشە کە عارەق هەڵمژێت بۆ ئەوەی جەستە سارد بێتەوە.
- ئاو، لەکاتی کارکردن یان چوون بۆ شوێنێک ئاو لەناو شوشەدا لەگەڵ خۆت ببە بۆ ئەوەی بیخۆیتەوە.
- وەرزشکردن، هەوڵبدە لە شەواندا و بەپێی رێنمای پزیشكی وەرزش بکەیت.
- گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەی تازە بدە.
- هەوڵبدە بە رۆژدا لەماڵ بمێنیتەوە و تێر خەو بیت.
- تۆی خانم ئەگەر جگەرە کێشیت وازی لێبێنە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن