له به‌غداوه زانیاری نوێ له‌باره‌ی ناردنی پشكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
05:46 - 18/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی وردبینی له به‌غداده‌وه
سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردوه، كه وردبینی له داھاتی نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات.
شیروان میرزا ئه‌ندامی
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی وردبینی
له به‌غداده‌وه سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردووه، كه وردبینی له داھاتی
نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات، له ده‌روازه سنووریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
كه كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه له وردبینیكردنی داھاته نانه‌وتییه‌كان كۆتایھات،
ئه‌و كات راپۆرتێك بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌رزده‌كه‌نه‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 11 ی یاسایی بودجه‌ی گشتی عیراق.
شیروان میرزا وتیشی:
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ئێستادا حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌نیازه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی
بنێرێت وه‌ك سلفه‌یه‌كه تا كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها وتی:
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئێستا به‌غدا به ته‌مایه بینێرێت بۆ هه‌ێم ،هیچ جۆره
نایاساییه‌كی تیانییه و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه نییه.
له‌چه‌ند رۆژی
رابردودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 200 ملیار دینار مانگانه بنێرێت
بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ، وه‌ك پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2021 ی عیراق.