لەدەمی خۆی و هەروەکو خۆی
05:23 - 17/06/2021
ئاری عەبدولقادر نوری
زنجیرەیەک یادگاری لەگەڵ هەردی بەشی 9
-نالی-
14-7-1989
یەکەم ڕۆژی جەژن بوو لە ئێران! هەر یەکسەر پاش نانخواردنی بەیانی کاک هەردی بەم
بەیتە شیعرە دەستیپێکردو بەم چەشنە ڕوونکردنەوەیدا:
ئەحوەلی
تەفرەقە نەظەر
تەقویەی
سەبەب ئەکا!
عارفی
وەحدەت ئاشنا
لەم
قسەیە حەزەر ئەکا!
"نالی"
کاک
هەردی ووتی زەهاوی ووتویەتی ئەم بەیتە شیعرەی نالی لەگەڵ منێتی! بەمەیا دەرئەکەوێ
کە زەهاوی خێل بووبێت! "ئەحوەل" مانای خێل وە "تەفرەقە نەظەر"
مانای کەسێک کە شتێک بە دوان ئەبینێ! کاک ئەحمەد هەردی ووتی زەهاوی ئەفکاری موعتەزیلەی
هەبووە، (موعتەزیلەکانیش) هەمیشە هۆو هۆکار تەقویەئەکەن. بڕوایان وایە کە هیچ شتێک
بێ هۆ نیە! شتەکان و ڕووداوەکان ئەدەنە پاڵ هۆو هۆکار وەک لە غەیبیات، چونکە
باوەڕیان بە غەیب نیە! (عارفی وەحدەت ئاشنا) واتە ئەوکەسەی کە چاک ئەزانێ خوا
یەکەو نابێ بەدوو، واتە نالی خۆی! لەقسەی ئەم جۆرە کەسانە حەزەرئەکا! کاک هەردی
ووتی دووکەس هەن کە هەندێک لەم بەیتانەی نالی زۆر باش شەرح ئەکەن، یەکیان (محەمەدی
مەلا کەریمە) ئەویتریان (مەسعود محەمەدە) کوڕی مەلای گەورەی کۆیە! چونکە باوکی
گەلێک لە عیلمی مەلایەتی لە (علم الکلام) و لە (بەلاغە) و لە (النحو و الصرف)ی
پێداوەو فێریکردووە. باوکی مەسعود محەمەد، مەلای گەورەی کۆیە ووتویەتی کە زەهاوی
ووتویەتی کە ئەم بەیتەی نالی لەگەڵ منێتی!!