ئەو خواردنەوانە چین کە پێویستە رۆژانە بخورێتەوە؟
11:23 - 13/06/2021
زەمەن-تەندروستی
نەخۆشی کۆڵۆن زۆربەی کەس پێوەی دەناڵێنێت و ماڵپەڕی سەحەتی بڵاویکردەوە، بۆ
چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە پێویستە رۆژانە گرنگی بەم خواردنەوانە بدرێت وەک:-
ئاو.. ژەهر و چەوری لە جەستە ناهێڵێت و بۆ کۆڵۆن بەسوودە.
ئاو و لیمۆ.. بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە.
چای نەعنا.. ریخۆڵە چالاک دەکات و گرفتەکانی چارەسەر دەکات، هەروەها قەلەقی
ناهێڵێت.
چای گوڵە بەیبوون.. کۆڵۆن ئارام دەکاتەوەو دژە هەوکردنە و تەشەنوج ناهێڵێت.
چای هێل.. کێشی لەش دادەبەزێنێت و ئازاری سک ناهێڵێت.