شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:43 - 13/06/2021 1598 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-6-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هیچ شتێک رێگر نیە لەوەی رەفتارت بگۆڕیت یان رێگەیەکی نوێ هەڵبژێریت، هاوکاری خەڵک بکە تا هاوکاری خۆت بکەیت، راستگۆیت و زمان شیرینت جوانی کردویت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
شتێکی گرنگ لەبیردەکەیت، چاوەڕێی گۆڕانکاری بکە، هەوڵ بە داوای لێبوردن لەو کەسانە بکە کە زویرت کردون، لەرووی تەندروستیەوە هەست دەکەیت بەرەو باشبوون دەچیت.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
تۆ دەوڵەمەندی بە وزەو چالاکی، ئارەزووی خۆشییەکانی سەرکەشی و کاری نوێ دەکەیت بەمەش ئامانجەکانت دەپێکیت و هاوکاری دەوروبەرەکەت دەکەیت، ئەمڕۆ بەختی تۆیە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
گرنگی بە دۆخی دارایی بە چونکە بەقەیراندا تێدەپەڕیت، خەرجی کەمکەوە، ئەمڕۆ ماندوو دەبیت، رووبەروی کێشەیەکی یاسایی دەبیتەوە بەڵام رزگارت دەبێت.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەهەوڵدایت بۆ باشتر کردنی کارەکەت و چاوەڕێی هەواڵی خۆشی، چاوپێکەوتنەکانت سەرکەوتوودەبن و لە بەرژەوەندی تۆدایە، سەردانێکی چاوەڕواننەکراو ئەنجامدەدەیت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
گرنگی بە دۆخی ماڵ و خێزان دەدەیت، هەوڵ بە بەهێمنی بەڕێیان کەیت، لە توڕەبوونی کەشی ناخۆش خۆت بەدورربگرە تاوەکو ئارامبیت، لەرووی تەندروستیییەوە ئاگاداری خۆو بە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
دەچیتە کۆمەڵگایەکەوە کە بیروراکانو تێیدا بەردەست دەبن و قسەت دەڕوات لەناویاندا، لە کاردا خۆت کۆئەکەیتەوە، هەواڵێکی باش دەبیستیت و شوێنی نیشتەجێبوونت دەگۆڕیت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پێگەت لەناو کۆمەڵگەدا تایبەتە، بەمەش دەوروبەرەکەت چاویان لەسەرتە، تۆزێک لەگەڵ خەڵکدا باش بەو بە سەبر بە، سەرکەوتوو دەبیت لە هەموو بوارێکدا، بەڵام بەهۆی فشاری کارەوە باری تەندروستیت تێکدەچێت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
توشی چەند کێشەیەک دەبیت لە شوێنی کارتدا بەمەش لە هاوڕێکانت دوردەکەویتەوە، تووشی توڕەبوونی دەبیت، بەڵام ئاگادار بە کارت تێنەکات، لەهەمانکاتدا بەهێزی.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خۆت تاوانبارو بێتاقەت مەکە لەو رووداوانەی روودەدەن، وزەیەکی باش بەدەستدەهێنیت، بەڵام وریای پەیوەندی خۆشەویستی بە، هەست دەکەیت کەسە نزیکەکانت دژتن، لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا بڕێک پارەی باش بەدەستدەهێنیت.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشە بۆت، پەیوەندییەکانت لە شوێنی کارەکەتدا چارەسەری کێشەکانت دەکات، گەشتێک ئەنجامدەدەیت بە رۆژدا، تۆ توانەیەکی باشت هەیە بۆ گەشتن بەو شتانەی دەتەوێت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
متمانەت بە خۆت هەبێت و هەنگاوی باش دەنێیت، دەتوانیت چەند پێشنیارێک بۆ دەورە بەرەکەت بخەیتە روو ، هەوڵبە پشوو وەرگرە، خۆو مەخەرە کارێکەوە کە رووبەروی رەخنەت کاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement