شۆفێرێك پۆلیسێكی كوشت
03:56 - 11/06/2021
زهمهن_گهرمیان
ئەمڕۆ هەینی لە
شاری كەلاری پۆلیسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش هەڵاتووە و
دواتر دەستگیر كراوە.
عەلی
جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ
هەینی 11/6/2021 ئاگاداریان كراینەوە، پۆلیسێك بە روودای هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە".
وتیشی:
"ئەو پۆلیسە ناوی (ئەركان عودەین ئیبراهیم)ە و لەدایكبووی ساڵی 1977 بووە و
لە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی كەلار بووە، ئۆتۆمبیلێك لە جۆری بی ئێم لێی داوە و
شوفێرەکەش هەڵاتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە".