یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
12:15 - 09/06/2021
زەمەن-کوردستان
زانایانی بواری
فەلەکناسی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکردووە بە گوێرەی ئەو پێشبینیە فەلەکیانە
20ی مانگی تەمووزە.
بەشێک لە میدیا
عەرەبییەکانی وەک (دلیل وطن،مصراوی، رؤیا الاخباری، الوطن) لە زاری فەلەکناسانەوە
بڵاویانکردەوە، 20ی تەمووز کە مانگی داهاتوو دەکات، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و دەکەوێتە رۆژی سێشەممە.
ئەمە
لەکاتێکدایە 13ی مانگی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو.
جەژنی قوربان بە
یەکێک لە دوو جەژنە سەرەکییەکەی موسوڵمانان دادەنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش چوار ڕۆژ
موسوڵمانان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە جهژن دهگێڕن.