له بارهی لێبڕینی مووچهی ئهم مانگه روونكردنهوه درا
05:58 - 18/05/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
پەری نوری، بەڕێوەبەری
گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم، رهتیدهكاتهوه لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی
بودجە دیاریكرابێت و دهڵێت: به هیچ جۆرێك نهیوتووه كه رێژهی لێبڕین لهسهدا
15 دهبێت.
پەری نوری، له
رونكردنهوهیهكدا ئهمڕۆ سێشهممه، رایگهیاند: دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن
بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان
كراوە بەتایبەت لە پرسی لێبڕینی مووچە.
دهقی
رونكردنهوهكه:
رونكردنەوەیەك
لەبەڕێوەبەری گشتی بودجە..
دوای ئەوەی لەكەناڵێكی
ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان
كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی مووچە وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرەبوە ” لێبڕینی
مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسا دیاریكراوە
دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی
باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی
مووچە دەدرێت، ”
من لەهیچێك لەوتەكانم
باسم لە لێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە
باسمان لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین ١٥% .. بەهیچ جۆرێك قسەی
وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە.
بۆیە داواكارم
لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوەو
، بەتایبەت لەدۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان
مەكەن ..
لەگەڵ ڕێزدا
پەری نوری بەڕێوەبەری
گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم