پۆلیسێک لە ماڵەکەیدا خۆى کوشت
            
                 10:22 - 18/05/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن_گەرمیان
شەوی رابردوو کارمەندێکی
پۆلیسی گەرمیان، داواى ئەوەى هێزێکى پۆلیسى دیالە هەڵدەکوتنە سە ماڵەکەى، کۆتایی بە ژیانى
خۆى دەهێنێت.
عەلی جەمال قەدووری،
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە "زەمەن"ى راگەیاند "شەوی رابردوو هێزێکی
پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دیالە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارمەندێکی پۆلیسی
گەرمیان لە قەزای خانەقین، بەڵام کارمەندەکە خۆی رادەست نەکردووە و بە دەمانچە خۆی
کوشتووە".
وتیشى، ئە کارمەندە
ناوی (مەروان ئەحمەد خەلیل)ە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی خانەقینە و لیژنەیەکی
لێکۆڵینەوەیان لەسەر روداوەکە پێکهێناوە.