تەندروستی

سوودەکانی رەشکە

01:37 - 16/05/2021 251 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی
ڕەشکە هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی سوودی لێ وەرگیراوە، تویژینەوە نوێکانیش بەهۆی بونی ڤیتامین و دژە ئۆکسان تیایدا چەند سوودێکی گرنگی ڕەشکەیان سەلماندوە کە یارمەتیدەرە بۆ نە‌هێشتنی سەر ئێشە بە مەرجێک بۆ ماوەی ١٥ خولەک تێکەڵ بە زەیتی زەیتون بکرێت بدرێت لە ناو چاوان بە شێوەیەکی بەرچاو سەر ئێشە ناهێڵیت هەروەها پاڵە پەستۆی خوێن نزم دەکاتەوە ڕەشکە چارەسەرێکی سروشتی زۆر کاریگەرە چارەسەری نەخۆشی ترسناک دەکات.


سوودەکانی ئەمانەن:-
- چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات
- چارەسەرە بۆ لەوزەتێن و ئازاری قورگ
- دژە بەکتریایە هەروەها یارمەتی کلسی ددانیش دەدات
- دەیان ماددەی خۆراکی دابین دەکات بۆ پێست
- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement