خـــــــــــــۆزگـــــــــــــــــه
12:23 - 07/05/2021
لۆیس
گلوك، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ
2020
له ئینگلیزیه‌وه:
گۆران مه‌ریوانی
یادته ئه‌وجاره‌ی خۆزگه‌یه‌كت
خواست؟
ئه‌ز چه‌ندان خۆزگه ده‌خوازم.
ئه‌وجاره‌ی كه له‌مه‌ڕ په‌پووله‌كه‌وه درۆم ده‌گه‌ڵ كردی
ئه‌ز هه‌میشه بیرم ده‌كرده‌وه
داخۆ خۆزگه‌ت به چی خواستبێ؟
به‌چی له‌و باوه‌ڕه‌دای خۆزگه‌م
له دڵ كردبێ؟
چووزانم. به‌وه‌ی من بگه‌ڕێمه‌وه
لات،
پاشان به جۆرێ پێكه‌وه بین
ئیتر.
خۆزگه‌یه‌كم ده دڵێ ڕا
بوو هه‌میشه ده‌مخواست.
خۆزگەیەک بوو به شیعرێكی
تر.!