چه‌ند وه‌زیرێك بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن
03:12 - 04/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
سەرۆکی لیژنەی
دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد، چه‌ند وه‌زیرێك و په‌رله‌مانى كوردستان
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە.
ئه‌مڕۆ
سێشه‌ممه زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئەمڕۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ بووه‌وه".
وتیشی:
"ڕاپۆرتی دووەم جیاوازە لە ڕاپۆرتی یەکەم، ڕاپۆرتی دووەم وردەکارییە لەسەر
ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەم ڕاپۆرتە وردەکاریی ھەموو وەزارەتەکانی
تێدایە".
سەرۆکی
لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراشیكرد، لێژنەکەیان گەیشتە ئەو بڕیارەی
لێژنەی دارایی پەرلەمان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل،
وەزیری پێشمەرگە و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عه‌بدوڵا حاجی مەحموود وەزیری
شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی کۆببێته‌وه.