كه‌شناسی هه‌رێم: له‌م كات و شوێنانه باران ده‌بارێت
            
                 11:35 - 04/05/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
 
كه‌شناسی هه‌رێم
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئه‌مڕۆ
و سبه‌ی  بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، ئەمڕۆ
له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش
ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت،
له‌گه‌ڵ بارینى كه‌مێك باران له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا.
کەشناسیی
ھەرێم پێشبینی كردووه، سبەی چوارشه‌ممه 5/5/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان
ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
 
 
 
 
 
 
