419 جیهان

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا: لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ دەکرێت

03:44 - 19/04/2021

زەمەن_VOA

 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا)، ئەمڕۆ دووشەممە سەرکەوتووانە توانی ئەو هەلیکۆپتەرەی لەگەڵ کەشتی پـرسەڤێرنس ڕەوانەی هەسارەی مەریخی کردبوو، لەسەر زەویـیەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەم هەلیکۆپتەرە بچوکە کە کێشەکەی 1.8 کیلۆگرامە، لە دوری زیاتر لە 278 ملیۆن کیلۆمەتر و لە بنکەیەکی ناسا لە کالیفۆرنیا فڕینی کۆنترڵکرا و لە یەکەم فڕینیدا بۆ نزیکەی 40 چرکە و بە بەرزایی 3 مەتر لە ئاسمانی مەریخ سوڕاوەتەوە.

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی بتوانرێت لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی فڕینی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ بکرێت.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کارەکە، هەموو کارمەندانی بنکەکەی ناسا کەوتنە چەپڵە لێدان و پـیرۆزبایـیکردن لە یەکتر بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژوویـیە لە جیهانی زانست و تەکنەلۆجیادا.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن