ليستى مووچەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو
10:26 - 19/04/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی هەرێم رۆژى 25ى مانگ دەست بە
دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار دەکات و لەماوەى هەفتەیەک، مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان
دابەشدەکرێت.
بەپێى ئەو
زانیارییانەى دراون بە "زەمەن" رۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە 25 ى
مانگ، وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم، دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار
دەکات و سەرەتا ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانە مووچه وه‌رده‌گرن:
* وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
* دیوان و لیواكانی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
* یه‌كه‌ی 70 و 80ی
هێزی پێشمه‌رگه
* وه‌زاره‌تی دارایی
* وه‌زاره‌تی ناوخۆ
* فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی
و به‌رگری و فریاكه‌وتن
* لیوای نه‌وت
* ره‌گه‌زنامه
بەهۆى ئەوەى تا
ئێستا یاساى بودجەى عێراق نەکەوتوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەغدا هیچ بڕە
پارەیەکى لە پشکى هەرێم نەناردووە، دابەشکردنی موچەی مانگی (4) بە پێی میکانیزمی
مانگی پێشوو دەبێت.
حكومەتی هەرێمی
كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام کۆی مووچەی
فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.