"باوك له پادشا و هه‌موو دنياش باشتره"
11:33 - 18/04/2021
زه‌مه‌ن_دەشتى عەلى
خانمێكى ئوردنى به‌ناوى
(آثار الدباس)، له‌كاتى ڕاگرتنى ئۆتۆمبيلهكهيدا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى ديكه ده‌بێته
دهمهقاڵێيان و ئافره‌ته‌كه جنێو به باوكى (آثار ) ده‌دات، ئه‌ميش له‌وڵامدا ده‌ڵێت:"سوكايه‌تى
به‌باوكم مه‌كه 20 ساڵه كۆچى دوايى كردووه، باوك له پادشا و هه‌موو دنياش
باشتره".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وته‌يه‌دا، ئافره‌ته‌كه له
دادگا سكاڵاى له‌دژى (آثار ) تۆماركرد، به‌تۆمه‌تى "زماندرێژى به‌رامبه‌ر به
پادشاى وڵات" كه به‌پێى ياسا؛ ياساغه، دادگاش سزاى ساڵێك زيندانى له‌گه‌ڵ
(وقف تنفيذ)ى به‌سه‌ر (آثار الدباس)دا سه‌پاند.
دواتر (آثار ) چيرۆكى ڕووداوه‌كه و سزاكه‌ى له‌ڕێگه‌ى
تۆمارێكى ڤيديۆييه‌وه له تۆڕێكى كۆمهڵاێهتى بڵاوكرده‌وه، هه‌رزوو سه‌رنجى
چالاكان و هاوڵاتيانى ئوردنى بۆلاى كهيسهكهى ڕ‌اكێشا و هاشتاگى (#ابوي_احسن_من_الملك) تويته‌رى
ئوردنييهكانى ته‌نى.
ئه‌و هاشتاگ و هاوسۆزييه زۆره‌ى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
بۆ (الدباس)، شا عه‌بدوڵاى پادشاى وڵاتى هێنايه ده‌نگ، شا به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى
به (آثار الدباس)ه‌وه كرد و پشتيوانى خۆى بۆ دووپاتكرده‌وه و سزاكه‌شى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.