بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
11:42 - 17/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 17-4-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دووبارە کەسێکی کە دێتەوە ژیانتەوەو داوای هاوسەرگیریت لێ دەکات، بەڵام تۆ قەلەق دەبیت و ناچار دەبیت پێی رازی بیت لەبەر کەسوکارت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
گرنگی بە بیروڕای بەرپرسەکەت بدە و گوێ بۆ رێنماییەکانی بگرە چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی تۆدا دەبێت و پلەت پێی بەرزدەبێتەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەوڵبدە ئەم ماوەیە چارەسەری کێشەکانت بکەیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، ئەگەر کەسی سێیەم دێت و نێوانتان بە تەواوی تێک دەدات.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پێویستە لە هەڵەکانی خۆشەویستەکەت ببوریت کە لەماوەی رابردوودا بەرامبەرت ئەنجامیداوە، هەروەها پەڕەی نوێ هەڵبەرەوە لەگەڵیدا.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەم ماوەیەی کە دێتە پێشەوە بەردەوام گەشبین بە و رابردوو لەبیر بکات تاوەکو بتوانیت پەرە بە کارەکەت بدەیت و بەرپرسەکەت دڵی پێت خۆش بێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت رێکبکەرەوەو هاوکاریان بکە، ئەگەر هەر خۆیان کێشەیەکی گەورەت بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی بڕۆیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەندامێکی خێزانەکەت سەرقاڵی کارێکی قورسی مەترسیدارەو لە پێناو بەدەستهێنانی پارە دەیکات، هەوڵبدە لێی نزیک بیتەوەو رێگری لێبکەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
چاوێکی زۆر لەسەر خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت هەیە، پێویستە ئاگاداری خۆتان بن و مەهێڵن هەموو کەسێک روو لە ماڵەکەتان بکات.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کێشی لەشت بەتەواوی زیاد دەکات.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پێویستە پارە کۆبکەیتەوەو لە پرۆژەکەتدا خەرجیان بکەیت، چونکە سوودی دەبێت و تەواوی ژیانت دەگۆڕێت، تووشی ئازار سک دەبیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەم ماوەیە خۆت سەرقاڵی کاری نوێ دەکەیت و گۆڕانکاری لە کارەکەتدا دەکەیت، لەلایەن چەند کەسێکەوە هەوڵدەدرێت تووشی هەڵەت بکەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
پێویستە لەسەرخۆ بیت لە بڕیاردانێک کە پەیوەندی بە کارەکەتەوە هەیە، لە هەستت دڵنیابەرەوە پاشان بۆ خۆشەویستەکەتی دەرببڕە.