چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەی لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەخوێنن
02:43 - 15/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی سەیدەتی لەزاری شارەزایانەوە بڵاویکردەوە، چەند رێنماییەک هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بخوێنن و لەهەمان کاتیشدا سەرکەوتوو بن لەوانە:-
- پێویستە سەرەتا پلانێکت هەبێت و خۆت بۆ خوێندن
ئامادە بکەیت.
- پێویستە شوێنی تایبەتت هەبێت و مۆبایلەکەت بێدەنگ بکەیت.
- بۆ هەموو وانەیەک پلانی چۆنێتی خوێندنەکەی دابنێیت و
رۆژانە بەسەریدا بچیتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە لە یادت بێت.
- ئەگەر بابەتێکت لێ ئاڵۆز بوو پرس و را بە مامۆستایەک
بکە.
- دەبێت گرنگی بە خواردنی تەندروست و خواردنەوەی قاوەو چاو
شیر بدەیت لەکاتی خوێندندا.