قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی ئارد داده‌خات
01:35 - 08/04/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌هۆی هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قائیمقامیه‌تی
سلێمانی كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند داده‌خات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێزان نوری، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی
سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان
و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی بازرگانه‌كان كاڵاوشمه‌ك و خواردنه‌كانی تێدا عه‌مبار ده‌كه‌ن،
ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نییه.
وتیشی :"له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی كۆگاكان بۆ
كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند و پشكنینه‌كانیان، كارگه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی
نابێت و به‌هۆی رانه‌گرتنی پاكوخاوێنییه‌وه شوێنه‌كه‌ی شیاوی كاركردن نییه و
پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كانی تێدابوه".
رونیكرده‌وه:"له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر
زیاتر له (10) كیلۆگرام خومره‌دا گیراوه كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچوه و
شیاوی به‌كارهێنان نییه".
رێزان نوری، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی
قائیمقامی سلێمانی، كارگه‌ی سه‌هه‌ند داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری
یاسایی ده‌كرێته‌وه.