وه‌زیری ناوخۆ قسه له‌سه‌ر رێكاره‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌كات
12:51 - 08/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێش ره‌مه‌زان
كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری نوێ ده‌دات، وتی: ده‌بێت رێكاره‌كان بگونجێین له‌گه‌ڵ مانگی
ره‌مه‌زان.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: له‌مشه‌وه‌وه له
كاتژمێر هه‌شته‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو ده‌بێت و ئامانجی ئێمه پاراستنی خه‌ڵكه،
هیوایخواست هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت: به
داخه‌وه هاوڵاتیان وه‌كو پێویست خۆیان ناپارێزن و ناچارین رێكاره‌كان توندبكه‌ینه‌وه،
ئه‌و شلی و خاویه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دروستبووه وایكردووه ژماره‌ی
تووشبوون زۆر زیاد بكات.
رێبه‌ر ئه‌حمه ده‌ڵێت: كه‌لتورێك
دروستبووه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه بژین و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ماسك ببه‌سترێت،
به‌بێ ماسك ژیانی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه.