487 کوردستان

له‌سه‌ر پێشنیاری كوردێك ناوی ئه‌پێكی ناودار گۆڕدرا

09:50 - 07/04/2021

زه‌مه‌ن_كوردستانی

كۆمپانیا Dubox كه‌ ئه‌پێكی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ هه‌ڵگرتنی فایله‌كان، ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێشنیاری گه‌نجێكی كورد گۆڕدرا.



كارزان جاف، گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌، به‌ "زه‌مه‌ن"ی وت: نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر Dubox لەڕێگەی ئەپەکەیەوە داوای لە بەکارهێنەرانی دەکرد پێشنیاری ناوێکی نوێ بۆ ئەپەکەیان بکەن و هۆکاری دانانی ناوەکەش ڕوون بکەنەوە بۆچی ئەو ناوەت بۆ هەڵبژاردووە.


وتیشی: منیش یەکێک بووم لەو بەکارهێنەرانی و ناوی خۆم تۆمار کردو پێشنیاری ناوی TeraBox م بە هەمان شێوە نوسین بۆکردن. بۆ هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ناوەشم بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەمان یەکەم کۆمپانیان 1TB Cloud Storage life time و بە خۆڕایی پێشکەشی بەکارهێنەران دەکەن.


كارزان جاف، ده‌ڵێت: دوێنێ شەو لە Update ی نوێ پێشنیارەکەمیان لەنێوان 7 هەزار ناو قبوڵکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن