نرخى نەوت رووى لە بەرزبوونەوە کرد
08:55 - 07/04/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئەمڕۆ رووى لە
بەرزبوونەوە کرد.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 62 دۆلار‌و
88 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 59 دۆلار و 49 سه‌نته بۆ هەر بەرمیلێک.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی له له وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبونه‌وه
كردووه.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی
خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا،
ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.