د. نه‌مـــــام غه‌فــــــــــــور: گه‌رده‌لـــــوولی ئـــومێـــــــــــــد
05:09 - 04/04/2021
به قه‌ڵه‌می: گۆران مه‌ریوانی/ ســـــوید
ئه‌وڕۆ پڕۆگرامی، به‌یانیت باش ئه‌ی دونیا، 1986-....، كه‌ناڵی یه‌كی رادیۆی سه‌رانسه‌ری سوید، كه باشترین كه‌ناڵی جستۆجۆیه، به سه‌دای یه‌كێ له باشترین رۆژنامه‌وانی سوید، خانم سیسیلیا ئودێن، 1960- ...... هه‌واڵی مه‌رگی خانمی سوید-كوردی دكتۆر، نه‌مام غه‌فوری، ده‌باشترین پڕۆگرامی خۆیدا راگه‌یاند! ئودێن هه‌فتانه گۆشه‌یه‌كی هه‌یه له‌و پڕۆگرامه‌یدا كه هه‌میشه رۆژانی یه‌كشه‌ممان له سه‌عاتی 9-11 پێشنیوه‌ڕۆیه. ئه‌و كه عاره‌بیزانێكی باشیشه 30 ساڵ زیاتره رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی كردۆته مه‌یدانی مێدیاكاری خۆی. ته‌واوی سه‌رانی عاره‌ب و فارس، باكوری ئافریكا، توركیا و..... به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه، هه‌میشه گفتوگۆده‌ری ئه‌ون.
دكتۆر نه‌مام غه‌فور 1968-2021
خانم نه‌مان 1968 ده ئه‌شكه‌وتێ ده چیایه‌كی باشوری كوردستانێ، هه‌ڵاتووی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین هاتۆته دونیایێ. ده (20) ساڵیێ دێته سوید. پزیشكی ده‌خوێنێ، تایبه‌تمه‌ندی له بواری نه‌شته‌رگه‌ری دڵدا ده‌كا. ده‌گه‌ڵ كێشه‌ی زارۆكانی بابنه‌ناس كه زاده‌ی ئه‌نفالچێتی داعشچیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستانێ و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. به په‌نهانی و به ئاسكرا ده‌بێته فریادڕه‌سی زارۆكانی ئێزیدیان كه چی موسڵمان و ئێزیدی و حوكومه‌تانی دونیایه خۆیانیان لێ نه‌بان ده‌كه‌ن. داعشچیانێ كه ده‌ستپێك كه‌سانی وه‌ك علی باپیر ده‌یانگۆت، 'ئاخر چۆن داعشچیان به كافر بچوێنم، ئێ ئه‌وان نوێژ ده‌كه‌ن، زه‌كات ده‌ده‌ن، به‌رۆژوده‌بن و.......|'
خانم نه‌مام خۆشگوزه‌رانی ئاوروپا، موچه‌ی زۆروزه‌وه‌ند، ئارامی و سه‌لامه‌تی وه‌لاوه ده‌نێ. وشه، گفت، په‌یمان و به‌ڵێنی پزیشكی و مرۆیی ده‌كاته پراكتیك، ده‌كاته كردار و ره‌فتار. رۆژی (5)ـشه‌ممه، (1) ئاپڕیل به 52 ساڵی دواكۆچی كرد. به فڕۆكه-ئامبو‌لانسێ ده‌یبه‌نه‌وه سوید ...لێ به‌خت نه‌یارمانه. كۆڤیدی 19 ئه‌ویشمان لێده‌سێنێ.
ئودێن: نه‌مام گه‌رده‌لوولی ئومێد بوو
''نه‌مام هه‌میشه نه‌ترس، بێ-سه‌بر و نادیپلۆمات بوو.. هه‌میشه له كراسی سوور و گه‌ردنشاڵی گوڵ-سووره‌وه خۆی ده‌ئاڵاند. ده‌ستیش به پیاڵه چایه‌كه‌وه. گه‌رده‌لوولێكیی ئومێد بوو. هه‌ر ده‌گه‌ڵ داعشچیان ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئێزیدیان رێكخراوی، كۆمه‌كی هاوبه‌ش بۆ زاره‌كانێ كه قوربانی داعشچیانن رۆده‌نێ. به پاره‌یه‌ك و توانایه‌كی كه‌مه‌وه شار به شار و وڵات به وڵات ده‌گه‌ڕێ. ده‌مێ یوئێن، یۆئونیسێف، رێكخراوانی تری نێوده‌وڵه‌تی ده ئوتێله (5) ئه‌ستێره‌كان ڕا به ده‌ست خستنه نێو ده‌ستی سه‌ران و رابه‌رانی دینییه‌وه ده‌یگوزه‌رێنن، نه‌مام ده ژێر چادرێ و ده‌سه‌ر دۆشه‌كێ ده‌بان عه‌ردی كۆنكرێت ده‌نوێ. گاهێ به ژیری و زیره‌كی، گاهێكیش به نزاكردن و كه‌سایه‌تی ئه‌فسوناوی خۆی ده نێوان عێراق و سوریا عه‌وداڵی زارۆكانی زاده‌ی نائینسانی داعشچیانه.. هه‌ندێجار خۆی ده به‌رگی داعش ڕا ده‌نوێنێ و ده‌چێته كه‌مپی ئه‌لهۆڕ بۆ سۆراخكردنی زارۆ‌كان، یان دیمه‌شقێ وێنه‌ی ئه‌وان دێن و نیشانی ژنه قوربانیه‌كان ده‌دا. ده‌یانناسنه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و حه‌مكه ژماره له رێكخراوانی نێوده‌وڵه‌تی ....... ده‌یگۆت، ئه‌وانه هه‌ر خه‌ریكی بیرۆكراسی كارین، چیان لێ نایه‌ته ئه‌نجام! جوامێری و ره‌ندی و ئومێد له‌ودا توابوونه‌وه به‌جۆرێ بۆی ده‌كرا چیا و شاخیش ببزوێنێ، بڕوای به مه‌حاڵ نه‌بوو.
حوكومه‌تان و یوئێن و ..... ده‌یانه‌وێ ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی ئه‌م رابه‌ر و سه‌ركرده دیندارانه كه منداڵی زاده‌ی داعشچیان به مرۆڤ ناناسن. له‌كن وان و ئه‌م رێكخراوانه، ئه‌م به ناو رابه‌ره دینیانه گه‌وره‌ترن، باڵاترن ده په‌یمانناممه‌ی منداڵپارێزی سه‌روه‌رترن ده په‌یماننامه‌ی مرۆڤپارێزی خودی یوئێن خۆی! ئه‌وان ده‌بێژن، ئه‌مه كولتوره ده‌بێ رێزی بگیرێ، ده‌ی ئه‌و كولتوره له‌و گشت ئه‌و په‌یماننامه مۆركراوانه مه‌زنترن؟ ئینسانی ترن؟ باڵاترن؟ ئیدی رووده‌كه‌یته كوێ؟
كه نه‌مامی دكتۆر و مرۆڤ ده‌مرێ، یه‌كێ له رابه‌رانی ئێزیدیان، كه هیچیان نایانه‌وێ خۆیان له كێشه‌ی ئه‌م زارۆكه باب نه‌ناس و سیابه‌ختانه بده‌ن، ده‌بێژێ، ئه‌وه غه‌زه‌بی خودێ بوو، ئاده‌مێ گوێ بۆ خودێ رانه‌دێرێ به‌ر نه‌فره‌تی خودێ ده‌كه‌وێ.'' له‌كن وان و دینداره توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان دین ناگوڕدرێ، زارۆكێ بابی نادیار و موسڵمان بێ مه‌حروم ده‌بێ له جڤاتی، له ژیانی هاوبه‌شی وان. كه ده‌مپرسی، ئه‌رێ خانم نه‌مام ئه‌نگۆ ئیماندارن؟ ئه‌و ده‌یگۆت، تۆ كام دینه كه‌مترین رێزی هه‌یه له كنت، ئه‌من له‌سه‌ر ئه‌و دینه‌م. كه‌یفت به جووان نایێ، ئه‌ز جووم. حه‌زت له چاره‌ی موسوڵمانان نایێ، ده‌ی من هه‌وم. ئێزیدیت به‌لاوه خاس نییه، ده‌سا ئه‌ز ئێزیدیمه، كریستیانت لا به‌ده، ده من ده‌ڵێم كریستیانم! ئه‌ز ئه‌و ئیمانداره‌م كه هیچ دینێ قه‌بوڵی ناكا''
دوا وشــــــه‌م
به ئومێدم باشوری كوردستان به فه‌ڕمی ماڵئاوایی دكتۆر نه‌مام غه‌فور دیاركا بیكاته سیمبۆلی رێگای هاوبه‌شی هه‌موومان.