کتێبێکی نوێی د.جەمال نەبەز بڵاوکرایەوە
08:01 - 04/04/2021
سوپاسنامەیەک لەلایەن موحسین ئوزدەمیرەوە:
هونەری وەرگێڕان، کتێبە
بەناوبانگەکەی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز لەسەر زانستی وەرگێڕان لە لایەن
( سیتاڤ چاپ ) و بڵاوکرایەوە .
ئەم کتێبە کۆنترین توێژینەوە و ئامۆژگارییە کە بە زمانی کوردی - سۆرانی
تۆمار کراوە و لەلایەن د. جەمال نەبەزی زمانناس و مێژوونووسی کورد نووسراوە.
موحسین ئوزدەمیر، پاش بڵاوبونەوەی ئەم کتێبە، سوپاسی چەند نوسەر و کەسایەتیەک دەکات کە پشتیوانی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بوون، لەوانە: رێکخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەز، سوپاسی (مامۆستا کەهیر باتی) و بڵاوکراوەی سیتاڤ دەکەن بۆ چاپ و دابەشکردنی
کتێبەکە، هاوڕێی ئازیزی شاعیرو لێکۆلەر و شانۆی کورد یوسف
مەنتک، نەعیمە خانی خوشکی د. جەمال نەبەز
و مامۆستا دەوەن بۆ مۆڵەتپێدانی چاپکردن .
تەنانەت مامۆستا قەندیل ئامەد له هه موو ئاماده کارییەکیدا له گەڵماندا
بووە لە دڵەوە سوپاسی دەکەم.