4714 کوردستان

ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه‌

06:15 - 25/03/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەرانی سەرجەم قوتابخانەکان دەکات بەپەلە خشتەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز دابنێن و خوێندکارانی لێ ئاگادار بکەنەوە.   


لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئاگاداری سەرجەم بەریوبەری قوتابخانە بنەرەتی و خویندنگا ئامادەیی و ئامادەیییە پیشەییەکانی سنوری بەریوبەریتیمان دەکەینەوە کە بەپەلە و بێ دواکەوتن رۆژی شەممە دەستەی کارگیری قوتابخانە و خویندنگا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن ھەر ئەو رۆژە خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتا (20)نمرە کە دابنێن و خویندکارانی لێ ئاگاداربکەنەوە."  

داواشی كردووه‌ ئەم خالانە جێ بەجێ بکەن:  

١-ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی 20 نمرەکەی کردووە و تەواو بووە پیوست ناکات دەوام بکەن.  

٢-ئەو قوتابخانە و خویندنگایانەی کە ھەندیکیان کردووە وھەندیکیان ماوە بەزووترین کات لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا دەبیت تەوای بکەن.  

٣- ئەو قوتبخانە بنەڕەتی و خویندنگا ئامادەییانەی کە ھیچ تاقیکردنەوەیەکان نەکردووە دەبێت لەرۆژی یەکشەممەوە دەست پێ بکەن بەبێ دواکەوتن ھەتا یەک ھەفتە کۆتایی پێ بھینن و مامۆستایان و خوینکارانی لێ ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو.  

٤- مامۆستایان ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو بۆ ھێنانی پرسیار بۆ رۆژی شەممە.  

٥- خویندگاران کە تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت یەکسەر ڕەوانەی مالەوە بکرێنەوە و بەھیچ شیوەیەک خویندکار ناهێڵدرێتەوە بۆ وانە  وتنەوە و خویندن.  

٦- چی خویندراوە تەنھا لەوەدا پرسیار دادەنرێت بابەت نەخوێدنرابێت نابێت پرسیاری تیدا بێتەوە، چونکە دوای مامۆستای بابەت ودەستەی کارگیری بەرپرسیار دەبێت.  

٧-بازنەی یەکەم واتا پۆلەکانی ( یەکەم و دووەم و سێیەم ) ھەلسەنگاندیان ھەیە لای مامۆستای بابەت کەلەماوەی ئەو مانگەدا کەدەوامیان کردووە بۆیان دادەنێت، نمرە دەدات بەدەستەی کارگیری نابێت دەوام بکەن تکایە.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن