ساڵنامەی کوردی و بیرخستنەوەی چەند زانیارییەک
03:59 - 22/03/2021
كولتووری زهمهن
کوردیش وەک هەندێک لەنەتەوەکانی دێرینی ناوچەکە، خاوەنی رۆژژمێری تایبەت
بەخۆیەتی، بەو پێیەی ئێمەی کورد، خاوەنی شارستانییەتی گەورەی میزۆپۆتامیاین،
کەواتە خاوەنی فەرهەنگی بەهێزین و نابەزین، چونکە فەرهەنگی ئێمە، رەگی داکوتاوە
لەنێو خاک و لاشەو هزری تاکەکانی ئێمە، رۆژژمێری کوردیش بەشێکە لەو فەرهەنگە و
دەبێت لەیادی نەکەین و هەتا ئاستێک شانبەشانی رۆژژمێرە جیهانییەکان لەنێو
داوودەزگاکانی میری و هاونیشتیمانی (ئەهلی)، کاری پێبکەین.
ڕۆژژمێری
کوردی و ساڵی کوردی، ساڵی ھەتاوییە، واتە بەگوێرەی خولانەوەی زەوی بەدەوری ھەتاو،
ژمارەی رۆژ و مانگ و ساڵەکان دیاریکراوەو
دیاری دەکرێت، ساڵی یەکهەمی ئەم رۆژژمێرە، لەو کاتەدا دەستپێدەکات، کە
ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن (دیاکۆ)، دامەزرا، ئەو مێژووەش دەکاتە٧٠٠ ساڵ پێش
لەدایکبونی (عیسا)، د.خ، بەڵام لەسەردەمی هەبونی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ناوی مانگەکانی ئەو رۆژژمێرە
وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردی،
ئەوەی گرنگە و دەبێت ئێمە ئیشی بۆ بکەین، مانەوەی ئەم رۆژژمێرەیە، چاککردن و
رێکخستنێتی بەپێی زمانی ناوچەکان و هەبوونی زانیارییە لەبارەی رۆژژ و مانگ و
ناوەکانیان، بەپێی شێوە دیالێکتیک و ناوچەکانی کوردستانی گەورە.
ناوی
مانگەکان بەپێی کورمانجی ناوەند و
سەردەمی کۆماری مەهاباد و پاشتر لەگۆڤاری گەلاوێژ و رۆژنامەی ژین و ژیان بەم جۆرە
دانراوە.
یەکهەم وەرزی رۆژژمێری کوردی بەوەرزی بەهار دەستپێدەکاتو پێکدێت لە: مانگی یەکهەم نەورۆزیاخود (خاکەلێوە)یاخود (ھەرمێ پشکوان) –مانگی
دوهەم بانەمەڕیاخود (گوڵان) –مانگی
سێهەم جۆزەردان.
وەرزی ھاوینپێکدێت
لە: مانگی چوارهەم پووشپەڕ –مانگی
پێنچهەم گەلاوێژ –مانگی
شەشهەم خەرمانان.
وەرزی پایزپێکدێت
لە: مانگی
حەوتهەم ڕەزبەر –مانگی
هەشتهەم خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) –مانگی
نۆهەم سەرماوەز.
وەرزی زستانپێکدێت
لە: مانگی
دەهەم بەفرانبار –مانگی
یانزەهەم ڕێبەندان –مانگی
دوانزەهەم ڕەشەما.
رۆژەکانی مانگی ساڵنامەی کوردی بەم جۆرە دەستنیشانکراون:
نەورۆز لە
٢١ ئازار بۆ ٢٠ نیسان دەستپێدەکات.
بانە مەڕ
یاخود گوڵان لە ٢١ نیسان بۆ ٢١ ئایار.
جۆزەردان
لە ٢٢ ئایار بۆ ٢١ حوزەیران.
پوشپەڕ لە
٢٢ حوزەیران بۆ ٢٢ تەمووز.
گەلاوێژ لە
٢٣ تەموز بۆ ٢٢ ئاب.
خەرمانان
لە ٢٣ ئاب بۆ 22 ئەیلول.
رەزبەر لە
٢٣ ئەیلول بۆ ٢٢ تشرینی یەکهەم.
خەزەڵوەر
لە ٢٣ تشرینی یەکهەم بۆ ٢١ تشرینی دووهەم.
سەرماوەرز
لە ٢٢ تشرینی دووهەم بۆ ٢١ کانونی یەکهەم.
بەفرانبار
لە ٢٢ کانونی یەکهەم بۆ ٢٠ کانونی دووهەم.
رێبەندان
لە ٢١ کانونی دووهەم بۆ ١٩ شوبات.
رەشەما لە
٢٠ شوبات بۆ ٢٠ ئازار و ٢١ ئازاری هەموو ساڵێک دەبێت بە ساڵی نوێی کوردی و یەکهەم رۆژی نەورۆز.
ناوی مانگە
کوردییەکان بە شێوە دیالێکتیکییەکانی دیکەی کوردی، وەک تێبینی: ووشەی زار بەکار
ناهێنم، چونکە دیالێکتیک لەڕوی زانستی زمانەوانی تەواوەو زار لە ناوچەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستان بەواتای ناو دەم دێت.
نەورۆز
دەستپێکی بەهارەو لە رۆژژمێری کوردی ٣١ رۆژە لەنێو دیالێکتەکانی دیکە پێی
دەگۆترێت: کورمانجی ناوەند- سلێمانی و سۆرانی (خاکە لێوە )- هەورامان (نەورۆز) -
کورمانجی ژوورو (نیسان)، لەکی (پەنجە)، کەلهوڕ (چێژنان(.
بانە مەڕ
دووهەم مانگی کوردییەو ٣١ رۆژە لەنێو دیالێکتەکانی دیکە پێی دەگۆترێت: کورمانجی
ژوورو کەلهوڕ و سولێمانی و سۆرانی (گوڵان)، هەورامان (پاژەرەژ)، لەکی (میریان).
جۆزەردان
سێهەم مانگی کوردییە ٣١ رۆژە، لەنێو دیالێکتەکانی دیکە پێی دەگۆترێت: کورمانجی
ژوورو (حەزیران)، لەکی (ئاگرانی)، کەلهوڕ (زەردان)، سلێمانی و سۆرانی (جۆزەردان)،
هەورامانی (چێڵگڕ(.
پوشپەڕ
چوارهەم مانگی کوردییەو دەستپێکی هاوینە ٣١ رۆژە سلێمانی و سۆرانی پێی دەڵێن
(پوشپەڕ)، کورمانجی ژوورو (ترمە)، لەکی (ئاگرانی)، هەورامانی (کۆپڕ)، کەلهوڕ
(بەربەر(.
گەلاوێژ
پێنچهەم مانگی کوردییە و ٣١ رۆژە کەلهوڕ و سلێمانی و سۆران و هەورامانیش دەڵێن
گەلاوێژ، لەکی دەڵێن (مردار)، کورمانجی ژوورو دەڵێن (تەباخ(.
خەرمانان
شەشهەم مانگی کوردییە و ٣١ رۆژە، سلێمانی پێی دەهێژن (خەرمانان)، کورمانجی ژوورو
(ئیلۆن)، کەلهوڕ (نوخشان)، هەورامان (ئاوەوەرە)، لەکی (ماڵە ژیر).
رەزبارنەک رەزبڕ، دەستپێکی
پایزە و حەوتهەم مانگی کوردییە و ٣٠ رۆژە، سلێمانی و سۆرانی بەو ناوە بانگی دەکەن،
کورمانجی ژوورو دەڵێن (جوتمە)، کەلهوڕ (بەران)، لەکی (ماڵەژێر دوتماینە)،
هەورامانی (ترازیی(.
خەزەڵوەر
هەشتهەم مانگی کوردییە و ٣٠ رۆژە، سۆرانی بەو ناوە بانگی دەکەن، سلێمانی (گەڵا
رێزان)، هەورامان پێی دەڵێن (گەڵا خەزان)، کەلهوڕ (خەزان)، لەکی (تویتەکل)،
کورمانجی ژووروو (مژدان).
سەرماوەرز
نۆهەم مانگی کوردییە و ٣٠ رۆژە، سلێمانی و سۆرانی بەو ناوە بانگی دەکەن، کورمانجی
ژووروو (کانون)، کەلهوڕ (ساران)، لەکی (مانگ سییە)، هەورامانی (کەڵە هەرز).
بەفرانبار
دەستپێکی زستانە و دەکاتە دەهەم مانگی کوردی، ژمارەی رۆژەکانی ٣٠ رۆژە، سلێمانی و
سۆرانی بە بەفرانبار ناوی دەبەن، هەورامان دەهێژن (ئارگا)، کەلهوڕ (بەفران)،
کورمانجی ژووروو (چلە)، لەکی (نورۆژ).
رێبەندان
یانزەهەمین مانگی کوردییە و ٣٠ رۆژە، سلێمانی و سۆرانی بەو ناوە بانگی دەکەن، لەکی
دەڵێن (خاکە لییە)، کەلهوڕ دەهێژن (بەندان)، کورمانجی ژووروو (سەپات)، هەورامانی
(رایران).
رەشەما نەک
(رەشە مێ)، دوانزەهەمین مانگی کوردییە و ژمارەی رۆژەکانی ٣٠ رۆژە، لەنێو سۆرانی و
سلێمانی بە (رەشە مێ)، ناوی دەبەن، بەبۆچونی بەندە ئەوە هەڵەیە، بەڵکو ووشەکە لە
(رەشە ما) وەرگیراوە، واتە ئاوی رەش داگەڕاو یاخود پیسبونی ئاوو بەباراناو لەو
مانگە، لەکورمانجی ژووروو پێی دەڵێن (ئادار)، لەنێو لەکی دەهێژن (مانگ لییە)،
لەنێو کەلهوڕ دەڵێن (رمشات)، لەنێو هەورامانی دەڵێن (سیاو کام).
تێبینی: سەرجەم ئەم مانگە کوردییانەم لە رێگای
وویکیپیدیا، گۆڤاری گەلاوێژ، رۆژنامەی ژین و ژیانەوە و کۆڕی زانیاری کورد
کۆکردۆتەوە، لەهەڵەو کەموکورتی ببورن و بەهیوام دەستپێکبێت بۆ جوانکردن و باشکردنی
لەلایەن کەسانی دیکە.
ئامادەکردن و
نوسینی: زمناکۆ ئیسماعیل