سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: ئاگاداری دانپێدانانی ده‌ستگیركراوانی بادینان نین
08:35 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و
دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا،
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای
كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند
كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ.
ده‌شڵێن، ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی
فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه
به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن،
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئه‌وان و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی
بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای
كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند
كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئه‌مه له كاتێكدا
كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام،
به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و
دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش
به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه
بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره
به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر
له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی
پاراستن و زانیاری - زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی
پێشمه‌رگه
٤/٣/٢٠٢١