پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان لەبارەی ژیانی تایبەتیتەوە
10:12 - 02/03/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی2-3-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ کەسێکی نزیکت زۆر خراپ دەبەیت و شتی خراپی بەرامبەر دەکەیت ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەوەندە بەخۆتدا هەڵمەدە چونکە کەسێک دێتە مەیدانەوەو وەک خۆت وا دەبێت و تووشی دەروونییەکی خراپت دەکات.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەڵسوکەوتت دەگۆڕیت و پەیوەندیت لەگەڵ کەسوکارەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و هاوبەشی خەمەکانیان دەبیت، تووشی قوڕگ ئێشە دەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی لە سنوری دەرەوەی خێزانەکەت پەیوەندی زۆرت بەستووە تووشی دەروونییەکی خراپ دەبیت و نەخۆش دەکەویت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەندامێکی خێزانەکەت لەسەر شتێکی سادە زویرت دەکات و پێی بێتاقەت دەبیت، بەڵام دواتر پەشیمان دەبێتەوەو داوای لێبووردنت لێدەکات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەموو ئەو شتانەی لێت ونبووە بۆت دەگەڕێتەوە و دڵخۆش دەبیت، تووشی ئازاری دڵ دەبیت و دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانە دەکەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
چەند سەرکەوتنێک لەسەر رێگاتە کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەت لەهەموو روویەکەوە بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەخۆتدا بچۆرەوەو چاوێک بە کارەکانتدا بخشێنیتەوە، هەوڵبدە لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و چارەسەری کێشەکانی بکەیت و گرنگی پێبدەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لە تەمەڵی رزگارت دەبێت و دووبارە تواناکانت دەخەیتەوەکار بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەیت کە ئاواتی تۆیە، واز لەخواردنی شیرینی بێنە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی هەڵەیەکی گەورەت ئەنجامداوە خۆشەویستەکەت لێت توڕە دەبێت و زویر دەبێت، گرنگی بە تەندروستی پێستت بدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
تووشی کێشەیەکی گەورە دەبیت و رووبەڕووی چەند هەڕەشەیەک دەبیتەوە، پێویستە دان بە خۆتدا بگریت و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەشوێنی کارەکەت چەند بەرپرسێکت هەیە و پێویستە پەیوەندیت لەگەڵیان پتەوتر بکەیت، بەرگەی توڕەبوونی خۆشەویستەکەت بگرە.