لای پردی كۆبانێ به به‌های 20 ملیۆن دۆلار زه‌وی دراوه به سێ كه‌س
07:56 - 01/03/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
دوو په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایده‌كه‌ن، لای پردی كۆبانێ به
به‌های 20 ملیۆن دۆلار زه‌وی دراوه به سێ كه‌س.
هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د، سه‌رقاڵی به دواداچوون
بۆ دۆسیه‌كه به ناونیشانی "زەوی دەرگای گەورەی گەندەڵیە".
ئاشكرایانكردووه، بەبەخشینەوەو داگیرکردن و ھەرزانفرۆشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی،
بەرپرسان خۆیان و دەوربەریان کردە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار، ڕۆژێک بەناوی پرۆژەی
نیشتەجێبون و مۆڵی بازرگانی و مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ڕۆژێکیش بەناوی ھێزی
ئەمنی و سەربازی ٢٢ پارچە زەوی مەتر مەتر دەفرۆشن.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره
ده‌شڵێن: لەسەر بەرزە پردی کۆبانی و ڕێگای ھەواری شار، ٣٢ ھەزار مەتر دراوە بە سێ
کەس، ئەم زەویە بەنرخ خۆی ئەگەر بفرۆشرایە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەکردو
دەتواندرا بکرێتە پرۆژە بۆ خزمەتی سلێمانی.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره،
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه بۆ کۆی ئەم دۆسیانە بەدواداچون دەکەن.